نیسان 23, 2019

بەشیر حەداد چەند ئامێرێكی تاقیكاری بۆ پەیمانگای تەكنیكیی شەقڵاوە دابین دەكات‌

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بڵاوكردنەوەی ڕاگەیاندراوێك ئاشكرای كردووە د. بەشیر حەداد چەند ئامێریكی تاقیگەی بۆ بەشی شیكاریی نەخۆشییەكان ‌لە پەیمانگای تەكنیكیی شەقڵاوە دابین كردووە‌.
دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پەیمانگای تەكنیكیی شەقڵاوەی كردووە و چەندین ئامێری تاقیكاریی نەخۆشییەكانیشی بۆ دابین كردوون.
لە ڕاگەیەندراوەكدا هاتووە ئەو پەیمانگایە بەمەبەستی دابینكردنی ئامێرەكانی CBC و میكروسكوب و گشت پارچەكانیان، كە تاقیگەكانی بەشی شیكاری نەخۆشییەكان پێویستییان پێ هەبووە.
لە بەرانبەردا قوتابیان و مامۆستایان سوپاسی دكتۆر بەشیر حەدادیان كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.
ماوەیەك لەمەوبەر د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پەیمانگای تەكنیكیی شەقڵاوەی كردبوو وە بە دواداچوونی بۆ كەم و كورتییەكان كردبوو.

 

© 2017 Hawler