ئایار 21, 2019

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیووزیلاند ده‌كات

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ نیووزیلاند كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ ده‌ست دا و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى نیووزیلاند ده‌كات و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه‌. هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ به‌سامه‌ به‌ سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌ن و له‌ هیچ شوێنێك دیكه‌ كاره‌ساتى ئاوا دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

 

© 2017 Hawler