ئازار 22, 2019

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ هەینی 15/03/2019 لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد و کێشەکانی ماددەی (140)یان تاوتوێکرد.
 
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و شەڕی داعش و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عێراق تاوتوێ کرا.
 
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی 140 و هەوڵەکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتیان کرایەوە.
© 2017 Hawler