ئایار 21, 2019

له‌ سلێمانی مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار دزرا

له‌ سلێمانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكدار هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی (نه‌خۆشخانه‌ی شار) له‌ سلێمانی، كه‌ مووچه‌ی كارمه‌ندانی له‌ بانكه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ده‌گواسته‌وه‌ و كۆی مانگانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌دزن، كه‌ به‌ یه‌ك ملیار دینار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

پێش نیوه‌ڕۆی ١٢ ی ئازار له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی (نه‌خۆشخانه‌ی شار)ی سلێمانی كه‌ مانگانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له‌ بانكه‌وه‌ ده‌گواسته‌وه‌، موچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌دزن، كه‌ بڕه‌كه‌ی به‌ یه‌ك ملیار دینار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی (نه‌خۆشخانه‌ی شار) له‌ بانكی ڕه‌شیدی تووی مه‌لیك مانگانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ وه‌رده‌گرن، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان، له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی به‌رده‌م باخچه‌ی عه‌به‌ی مه‌لا، ئۆتۆمبێلێكی جام ڕه‌ش ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌كات و پێشیان پێ ده‌گرێت، سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ داده‌به‌زێنن كه‌ ژماره‌یان سێ كه‌س بووه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ پاره‌وه‌ ده‌به‌ن.
دواتریش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌ گۆڕستانی مه‌سیحییه‌كان له‌ سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه‌ و پۆلیسی سلێمانیش خه‌ریكی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌.
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین ڕووداوی ڕێگری و پاره‌وه‌رگرتن له‌ شاری سلێمانی هه‌بووه‌ و پۆلیسی سلێمانیش چه‌ند گروپێكی چه‌تیی و فێڵكردن له‌ خه‌ڵكی ده‌ستگیر كردووه‌.

 

© 2017 Hawler