ئازار 22, 2019

٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم

وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی زیاتر لە 700 ملیۆن دیناری وەک مووچەی فەرمانبەران، خستە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بڕە پارەیەکی زۆر خراوەته سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، گوتی "ڕۆژی 11/3/2019، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 724 ملیار و 819 ملیۆن دیناری خستووەتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".
گوتیشی: "ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مانگی 3 و جیاوازی پارەی مووچەی مانگی 1 و 2ی ساڵی 2019ـەیە".
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ڕایگەیاند پارەکە دواتر بەکاش دەنێردرێت.

© 2017 Hawler