ئەیلول 20, 2020

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە.
وا چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی پرسی پێکهێنانی حکوومەت و پرسەکانی کەرکووک و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
شایەنی باسە لە ماوەی رابردوودا پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان کردووە لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوایین کۆبوونەشیان لە ٥/٢/٢٠١٩ بوو دواتریش فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی ١٨-٢ پەرلەمانی کوردستانی نەکرد، کە تیایدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.

© 2017 Hawler