ئاب 08, 2020

وەزیرەكانی حكوومەتی به‌ریتانیا پێیانوایە تێرێزا مەی دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت

رۆژنامەی The Sunی بریتانی بڵاویکردەوە، بە بۆچونی زۆرینەی وەزیرانی حكوومەتەكەی تێرێزا مەی، ئەم هاوینە مەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەبێت، ئەوەش بە مەبەستی كاریگەریكردن لەسەر ئەنجامی رێككەوتنەكەی برێكزیت.

تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایگەیاند "ئەگەر هیچ رێککەوتنێکمان لەبارەی برێکزت نەبێت، ئەو کاتە لەڕووی ئابوورییەوە زۆر زۆر مەترسیدار دەبێت بۆ بەریتانیا". بەگوتەی تۆنی بلێر، ئەگەر رێککەوتن نەبێت ئەوا پرۆسەی ئاشتیش لە ئیرلەندا "رووبەڕووی تێکشکان دەبێتەوە". دەشڵێت "ئەو کاتە سنوورێکی زۆر تووندت دەبێت. نەبوونی هیچ رێککەوتنێک بۆ برێکزت واتە سنوورێکی زۆر تووند لە نێوان ئیرلەندای باکوور و باشوور. هەروەها درزێکی گەورەش لەنێو شانشینی بەریتانیا دروستدەکات".
تیراز مەی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیاش ڕایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا جێبه‌جێده‌كرێت و پلانێكی‌ نوێیشیان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئاماده‌ كردووه‌.
ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی رابردو پەرلەمانی بریتانیا، بە كۆی دەنگ دژ بە پلانەكەی تێرێزا مەی بۆ چونەدەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا دەنگیدا.
له‌ 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 له‌ سه‌رده‌می ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ریفراندۆمی ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو و، به‌ رێژه‌ی 51.9% ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ دا و 48.1% ده‌نگیان به‌ نه‌خێر دا، دواتر كامیرۆن ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ 13ی ته‌ممووزی هه‌مان ساڵ تێریزا مه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیری نوێی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا و به‌رده‌وامی به‌ پڕۆژه‌ی ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپایدا.
لە هەمانکاتدا کریستین لاگارد، بەڕێوەبەری سندووقی نەختی نێودەوڵەتی لە پانێڵێکدا لە کۆڕبەندی حکومەتەکانی جیهان لە ئیمارات رایگەیاند، چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا هەرچۆنێک بێت، "چوونەدەرەوەیەکی قورس دەبێت و پرۆسەیەکی ئاسان نابێت".
لاگارد گوتیشی، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەنێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا بە هەر شێوەیەک بێت، لە دوای برێکزیت لەم دۆخەی ئێستا باشتر نابێت.
دواتر پەرلەمانی بریتانیا دەنگیدا بە داواكاریكەی مەی بۆ دەستكاریكردن و گۆڕینی هەندێك خاڵ لە رێككەوتنەكەدا، كە بەپێی ئەو رێككەوتنە لە بەرواری 29ی ئازاری ئەمساڵدا بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەچێتە دەرەوە.
پێشتریش تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاندبو، بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2022 خۆی كاندیدناكاتەوە و رێبەرایەتی پارتی پارێزگارانی بریتانیا ناكات
تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، له‌ وتارێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف نووسیویه‌تی: به‌ پلانێكی نوێوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا و، مانگی سێی ئه‌مساڵیش وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌".
تێریزا مه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "پلان و تێڕوانینێكی نوێی پێیه‌ بۆ پرسی چاره‌سه‌ركردنی سنووره‌كانی ئیرله‌ندا، كه‌ خاڵی سه‌ره‌كیی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه‌ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ پشتگیریی لێ‌ كراوه‌.".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پێیوایه‌، پلانه‌ نوێكه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی‌، وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا ڕازی ده‌كات.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ سیمۆن كۆنڤێی، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیرله‌ندا كه‌ پشتیوانیی پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی سنووره‌كانی ئیرله‌ندایه‌، ده‌ڵێت "هیچ شتێك نابێته‌ به‌دیلی چاره‌سه‌ری پێشنیاركراو له‌ ڕێككه‌وتنی نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا".
ئیرله‌ندییه‌كان پێداگیری له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی گود فرایده‌ی‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ نێوان به‌ریتانیا و ئه‌ورووپا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی 30 ساڵه‌ی ئیرله‌ندای باكوور ئه‌نجامدراوه‌.
هەفتەی رابردووش دۆناڵد توسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا هەموو بەڵگە و راپۆرتەکانیان خستوونەتە بەردەم یەکدی تاوەکو لەسەر برێکزیت رێککەوتوون و گوتیشی "ئێستا پەشیمانبوونەوە لە رێککەوتنەکە نییە و بژاردەی نوێشیان بۆ بەریتانیا نییە".

 

لوقمان مستەفا - هەولێر

© 2017 Hawler