ئاب 08, 2020

رۆكێته‌كانی رووسیا بوونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپـــــا و بـــه‌ریتانیا

وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا هۆشداری ده‌دات له‌ مه‌ترسی ڕۆكێته‌ نوێیه‌كانی ڕووسیا و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بێت بۆ به‌رپێگرتنی مه‌ترسی مووشه‌كه‌ نوێیه‌كانی رووسیا.

گافین ویلیامسون، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا له‌ وتارێكیدا رایگه‌یاند پێویسته‌ رێگه‌ له‌و پێشلێكاریانه‌ی روسیا بگرین كه‌ كردویه‌تییه‌ سه‌ر په‌یماننامه‌ی له‌ناوبردنی رۆكێته‌ ناوه‌ندو كورت ماوداكان، پێویسته‌ ئاماده‌ بین مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بكه‌ین كه‌ خۆی له‌ كۆسیسته‌می رۆكیته‌ تازه‌كانی روسیا ده‌بینێته‌وه‌.
رووسیا بە چڕی هەوڵی بەهێزکردنی سوپای وڵاتەکەی دەدات و لە ساڵانی رابردوودا بە دەیان مانۆڕی سەربازی ئەنجامداوە، هاوکات پیشەسازی بەرگری و مووشەکی وڵاتەکەی بەهێزکردووە..
بەشێک لە شارەزایانی سەربازی پێیانوایە چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا سرووشتی نین و ئاماژە بەوەدەکەن؛ رووسیا خۆی بۆ حاڵەتی شەڕ لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ئامادەدەکات.
بەرپرسانی رووسیا رەتیدەکەنەوە ئامادەکاری بۆ جەنگی جیهانی بکەن و، جەخت لەوە دەکەنەوە: وڵاتەکەیان تەنیا توانای بەرگری بەهێزتر دەکات.
لە مانگی تەمووزی پارساڵ ترەمپ یەكێتیی ئەوروپای بە گەورەترین نەیاری ئەمریكا لەقەڵەم دا، واتە پێش چین و رووسیا. بەرپرسێكی باڵای فەرەنسیش بە رۆژنامە ئەمریكییەكەی راگەیاند "لە زۆر پرسدا هەوڵدەدەین بڕوای پێ بهێنین كە ئەوروپا هاوبەشێكی سەرەكیی ئەمریكایە، بەڵام ئەو دەڵێ من پێویستم بە ئێوە نییە و ئەوروپا لە چین خراپترە".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و ئاژانسی هه‌واڵگری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌، كه‌ چین و ڕووسیا توانای خۆیان له‌ گه‌ردوون به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردووه‌ و ده‌توانن له‌ بۆشایی ئاسمان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و هه‌ژموونی واشنتن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ ڕێی تیشكی لیزه‌ره‌وه‌ ده‌توانن مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی واشنتن تێكبشكێنن.
لە راپۆرتەكەدا، هاتووە چین و ڕووسیا له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو زۆر به‌ وردی و خێرایی په‌ره‌یان به‌ بۆشایی ئاسمان داوه‌ و ده‌یانه‌وێ ململانێی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌نگاوی گرنگیان بڕیوه‌ و ئێسته‌ ده‌توانن ببن به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر چالاكییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بۆشایی ئاسمان.
ئاماژه‌ی داوه‌، ئه‌وان كار له‌سه‌ر دیارییكردنی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاسمان ده‌كه‌ن و شوێن و جوڵه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن و چاودێرییان ده‌كه‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد روسیا جبه‌خانه‌ سه‌ربازییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆماره‌ سه‌ربه‌خۆكانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو بۆ ژێرده‌ستی‌ ڕووسیا، له‌ نـمونه‌ی كۆماره‌كانی‌ جۆرجیا و ئۆكرانیا.
ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌ریتانیا وتیشی هاوپه‌یمانێتی نوێ دروست ده‌كه‌ین و هاوپه‌یمانێتیه‌ كۆنه‌كان زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و په‌یامه‌ به‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ بگه‌یه‌نین.
زیگمار گابریەل، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریكی دەڵێت: "ئەو زیانەی ئەو بە پەیوەندییەكانی گەیاندووە، رێك ئەوەیە كە رووسیا خەونی پێوە دەبینی". ئەمەش ئەوروپییەكانی تووشی پارادۆكسێك كردووە. ئەو گوتی: "لەلایەكەوە ناتوانین لەگەڵ ترەمپ هەڵبكەین و لەلایەكی دیكەوە بێ ئەمریكاش هەڵناكەین".
له‌ به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، هه‌ردوو وڵات زانیاری هه‌واڵگری و هه‌ڵمه‌تی چاودێری بۆشایی ئاسمانیان زۆر زیادی كردووه‌، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ بۆ پلان و پرۆگرامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بۆشایی ئاسمان دروست بكه‌ن، هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆریای باكوریش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ كێشه‌ و ژاوه‌ ژاو له‌ ئاسمان بڵاو بكه‌نه‌وه‌ و ڕێ له‌ گه‌یشتنی داتا و زانیاری مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان بۆ بنكه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وی بگرن.

© 2017 Hawler