ئاب 22, 2019

ژماره‌ی موشه‌كه‌ كروزه‌كانی رووسیا زۆر زیاترن له‌وه‌ی پێشبینیی ده‌كرا

رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیی" فرانكفۆرته‌ر ئه‌ڵماگینه‌ زایتۆنگ " كه‌ له‌ رۆژنامه‌ ناوداره‌ ئه‌ڵمانیی زمانه‌كانه‌ له‌ راپۆرتێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ژماره‌ی موشه‌كه‌كانی جۆری كروزی مه‌ودا مامناوه‌ندی رووسیا زۆر له‌وه‌ زیاترن كه‌ پێشبینیی ده‌كرا.

په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی (ناتۆ) ده‌ڵێت خاوه‌ندارێتیی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی موشه‌ك له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ به‌ مانای پێشێل كردنی په‌یمانی سڕینه‌وه‌ی موشه‌كی مه‌ودا مامناوه‌نده‌.
رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ جیا له‌ یه‌كه‌ و پێگه‌كانی په‌ره‌پێدانی موشه‌كیی له‌ كاپۆستینیار و كامیشلۆڤ، ژماره‌یه‌ك موشه‌ك له‌ دوو بنكه‌ی دیكه‌ش جێگیر كراون كه‌ بریتین له‌ مۆزدوكی باكووری ئۆسیتیا و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌ شۆیا نزیك مۆسكۆیه‌.
رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش نووسیوه‌ كه‌ هه‌ركام له‌و هێزانه‌ چوار هاوێژه‌ری جوڵاویان هه‌یه‌ و هه‌ر هاوێژه‌رێك چوار موشه‌كی له‌سه‌ره‌ كه‌ ئه‌و موشه‌كانه‌ ده‌توانن مه‌ودای 2350 كیلۆمه‌تر ببڕن و كاتێكیش كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی 500 كیلۆییان له‌سه‌ر دابنرێت تا 2000 كیلۆمه‌تر توانای ئاراسته‌ كرانیان ده‌بێت.

© 2017 Hawler