تشرینی یەکەم 16, 2019

دەزگایەكی راپرسی توركیا: 62%ی هاووڵاتیانی توركیا پێیان باشە توركیا لە رووسیا نزیك بوەتەوە

بە گوێرەی ئەنجامی راپرسییەك، 62%ی هاووڵاتیانی توركیا، ئەو لێك نزیكبوونەوەی توركیا و روسیایان پێ باشە و داوا دەكەن بەردەوامی پێ بدرێت.
دەزگای راپرسی (ئۆپتیمار)ـی توركی، لە راپرسییەكدا ئاشكرای دەكات، كە هاووڵاتیانی توركیا زۆربەیان دژی سیاسەتی ئەمریكان. هەروەها لە راپرسییەكدا هاتوە، لە 26 شاری توركیا راپرسییان كردوە، كە هەزار و 501 كەس بەشدارییان تێدا كردوە، 71.9%ی هاووڵاتیانی توركیا، دژی سیاسەتی ئێستای ئەمریكان بەرامبەر بە توركیا و بە دوو رووی دەچوێنن.
هەر لە راپرسییەكەدا هاتوە، 58%ی هاووڵاتیانی توركیا لەگەڵ ئەو بۆچوونەن، كە هۆكاری بە هێزبوونی گروپی تیرۆرستی داعش لە ماوەیەكی كەمدا، ئەو هاوكارییەی ئەمریكا و ئیسرائیل و چەند وڵاتێكی ئەوروپی بوە.
هەروەها 62%ی هاووڵاتیانی توركیا، پێیان باشە توركیا لە روسیا نزیك بوەتەوە و، داوا دەكەن ئەو پەیوەندییە باشەی نێوانیان بپارێزن.

© 2017 Hawler