کانونی دووەم 18, 2019

لە 2014 راخستنی فەرشی سوور بۆ پێشوازی لە سەرۆكی وڵاتان بوو بە مێژوو لە توركیا

لە دامەزراندنی كۆماری توركیا لەسەر دەستی موستەفا كەمال ئەتاتورك (1920)، راخستنی فەرشی سوور بۆ پێشوازی لە سەرۆكی وڵاتان و بۆنە فەرمییەكانی ئەو وڵاتەدا جێبەجێ كراوە و لە پڕۆتۆكۆلدا شوێنی بۆ كراوەتەوە، بەڵام ئەوكاتەی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا بوو، راخستنی فەرشی سووری بۆ رەنگی شینی ئاسمانی گۆڕی و لە رۆژنامەی فەرمی دەوڵەتیش بڵاوی كردەوە.

لە ساڵی 2013 لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیراندا لە توركیا، بڕیاردرا كە لە بری راخستنی فەرشی سوور بۆ پێشوازی لە سەرۆكی وڵاتان و، هەروەها لە رێوڕەسمی سەربازی و بۆنە فەرمییەكاندا، فەرشی شین رابخرێت كە ئەوان پێی دەڵێن (توركواز).
ئەگەرچی ئەو بڕیارە لە رۆژنامەی فەرمی دەوڵەتیش بڵاوكرایەوە، بەڵام لە 2015 پەرلەمانی توركیا دەنگی لەسەردا و ئەردۆغانیش لە 2014 بڕیارەكەی جێبەجێ كرد و راخستنی فەرشی سووری لە توركیا كردە مێژوو و رەنگی شین جێگەی گرتەوە.
ئەوكات بولەنت ئارینج وتەبێژی حكوومەتی توركیا بوو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "رەنگی تایبەتی توركیا (توركوازە) واتە رەنگی شین، راخستنی فەرشی سوور لە زۆر شوێندا بەكاردێت و لە شوێنی زۆر نابەجێش هەر ئەو فەرشە سوورە راخراوە، بۆیە ئیتر هیچ پێویست ناكات لە توركیا بەكاربهێنرێت. ئێوە بە رەنگی سوور راهاتوون و رەنگە بڵێن بۆچی رەنگی شین لە بری سوور، بەڵام دەبێت بزانن كە هەموو شتێك بنەمای خۆی هەیە و ئێمە لە رەنگی (توركواز)ـەوە دەستمان پێكرد".
دەبێت ئەوەش باس بكرێت، كە جگە لە توركیا سعوودیا و ئیرلەندای باكوورش لە بری راخستنی فەرشی سوور، فەرشی سەوز رادەخەن. بەڵام سعوودیا بۆ ئەو سەرۆكانەی كە تایبەتن و لە ناوەخۆی سعوودیا گرنگی پێ دەدەن، بە راخستنی فەرشی سوور پێشوازی لەو سەرۆكە دەكەن. نموونە پێشتر سەرۆكی ژاپۆن و ئەمریكا و هیندستان هاتوونەتە سعوودیا و شا بەراخستنی فەرشی سوور پێشوازی لێ كردوون. تەنانەت لە ساڵی 2012 كاتێك ئەردۆغان چوەتە سعوودیا، بە راخستنی فەرشی سوور پێشوازیان لێ كردوە، بەڵام لە پڕۆتۆكۆلی سعوودیادا راخستنی فەرشی سەوز بوونی هەیە نەك سوور. ئێرلەندای باكووریش فەرشی سەوز بۆ پێشوازی لە سەرۆكەكان رادەخات.
بۆچوونێك هەیە لەبارەی گۆڕینی رەنگی فەرشی سوور بۆ رەنگی شین، ئەویش ئەوەیە كە ئاڵای توركیا رەنگی سوورە، بۆیە سووریان بۆ ئاڵاكەیان هەڵبژاردوە، چونكە رەنگی سووریان پێ سومبولی خوێنی شەهیدەكانیانە. بۆیە حكوومەتی توركیا گوتویەتی نابێت هیچ سەرۆكێك بەسەر رەنگی ئاڵاكەیاندا تێپەڕێت، چونكە ئەوە سووكایەتییە بۆ شەهید و ئاڵاكەیان، بۆیە گۆڕیویانە بۆ رەنگی شین و ئەو رەنگەش بۆ توركیا رەنگێكی تایبەتە، چونكە كاتی خۆی عوسمانییەكانیش ئەو رەنگەیان پێ تایبەت بوە و لە زۆرێك لە بۆنەكاندا بەكاریان هێناوە.
زۆربەی حیزبە توركمانییەكانیش هەر رەنگی شین بۆ ئاڵاكەیان بەكاردەهێنن، نموونە حیزبە توركمانییەكانی هەرێمی كوردستانیش هەر ئەو رەنگەیان كردوە بە سومبولی خۆیان.
توركواز وەكو رەنگ لە ساڵی 1573 لە ئینگلتەرا دۆزراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ تیپەڕینی كات توركیا ئەو رەنگەی وەكو سومبولێك بۆ خۆی بەكارهێناوە و خۆی كردوە بە خاوەنی. هەروەها چەند منارەیەك لە توركیا دۆزراونەتەوە كە رەنگی شین بوە، واتە توركواز بوە و بۆیە لە زۆرێك لە وڵاتانیش ئەو رەنگە وەكو رەنگی تورك وێنا دەكرێت و وەسف دەكرێت.
لە سەردەمی عوسمانییەكانیشدا، كاتێك مزگەوتێك دروست دەكرا، زۆربەی جار رەنگی توركوازیان بەكار دەهێنا. لەرووی پزیشكیشەوە ئەو رەنگە نەخۆش ئارام دەكاتەوە، بۆیە لە زۆرێك لە ژووری نەخۆشەكان دیوارەكان بەو رەنگە بۆیە دەكرێت.
توركواز لە رەنگی سەوزەوە بەرهەم هاتوە، واتە تێكەڵەیەكە لە رەنگی شین و سەوز، تا شینێكی كاڵی لێ درویت بوە. هەروەها توركواز سیمبولی مانگی 12یە لە ساڵدا.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 17 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 16 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 15 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 09 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 08 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 02 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 24 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 23 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 20 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 17 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 16 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
© 2017 Hawler