کانونی دووەم 18, 2019

هیچ پارتێك ئامادە نییە لەگەڵ هەدەپەدا هاوپەیمانی ببەستێت

پارتی گەلی كۆماری جەهەپە و پارتی باش، رێكەوتنیان كردوە كە بۆ 20 شاری توركیا هەماهەنگیان هە بێت و سەرۆكی شارەوانییەكان بەسەر یەكتریدا دابەش بكەن. هەروەها هەردوو پارت شارێكی گەورەیان بۆ پارتێكی تری ئۆپۆزسیۆن بەجێهێشت.

پارتی باش بەو مەرجە رێككەوتنی لەگەڵ جەهەپەدا كردوە، كە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كە بڕیارە 31_3_2019 ئەنجام بدرێت، نابێت جەهەپە هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ هەدەپەدا بكات و جەهەپەش بەو مەرجە رازی بوە.
بە گوێرەی ئەو رێككەوتنە بێت كە ئەو 2 پارتە ئۆپۆزسیۆنە كردویانە، پارتی باش بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە شارەكانی (كرشەهیر، سیڤاس، ئەرزنجان) پاڵپشتی لە كاندیدی جەهەپە دەكات و بۆ خۆیان هیچ كاندیدێكیان نابێت.
هەروەها لە بەرامبەردا جەهەپەش لە شارەكانی (كرككەلا، ئیسپارتا، دوزجە، نەوشەهیر، ئافیۆنكەرەهەسار، عوسمانییە) پاڵپشتی لە كاندیدی پارتی باش دەكات.
بۆ شارەكانی ئیستەنبۆڵ و ئەنكەراش نزیك بوونەتەوە لە رێككەوتن، بەڵام تاوەكو ئێستا بە فەرمی رانەگەیەنراوە. جەهەپە كاندیدی خۆی بۆ ئەو 2 شارە ئاشكرا كردوە و بە جەماوەریشی ناساند، بەڵام پارتی باش تاوەكو ئێستا بۆ ئەو 2 شارە هیچ كاندیدێكی نەبوە، بۆیە ئەگەر زۆرە كاندیدی نەبێت و پاڵپشتی لە كاندیدی جەهەپە بكەن.
رۆژنامەی (جومهوریەت)ـی توركی بڵاوی كردەوە، هەردوو پارت جەهەپە و پارتی باش بڕیاریانداوە، بۆ شاری ئادییەمان هیچ كاندیدێكیان نەبێت، بەڵكو هەردوو پارت پاڵپشتی لە كاندیدی پارتی سەعادەت بكەن و شارەوانی ئەو شارە بۆ ئەو پارتە یەكلایی بكەنەوە.
بەمەش پارتی سەعادەت لە هیچ شارێكی توركیا كاندیدی نابێت و پاڵپشتی لە كاندیدانی پارتی باش و جەهەپە دەكات بە گوێرەی رێككەوتن.
پارتی سەعادەت كە لە هەموو هەڵبژاردنێكدا ناتوانێت بەربەستی هەڵبژاردن بشكێنێت و تەنیا 2%ی دەنگەكان دەهێنێت، چوە ناو ئەو هاوپەیمانییەی پارتی باش و جەهەپە بەستویانە و هەروەها بۆ سەرۆكی شارەوانی ئادیەمانیش، ئەحمەد فاروق ئونساڵی كاندید كردوە، كە ئەو كەسایەتییە پێشتر ئەندام پەرلەمانی ئاكپارتی بوە.
هەدەپە كە ئەویش هەر پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە و خاوەنی 6 ملیۆن دەنگدەرە، تاوەكو ئێستا هیچ پارتێك ئامادە نەبوە هاوپەیمانی لەگەڵدا ببەستێت، چونكە پارتی دەسەڵات وەكو پاڵپشتی لە پەكەكە ناوی دەهێنێت، بۆیە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان ناوێرن هەدەپە بكەنە هاوپەیمانی خۆیان.
بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دزەی كردوەتە ناو میدیاكانی توركیا، جەهەپە بە نهێنی لە باكوور پاڵپشتی لە هەدەپە دەكات و دەیەوێت شارەوانییەكانی باكوور بۆ هەدەپە یەكلایی ببێتەوە. لە بەرامبەردا هەدەپەش بۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و ئەنكەرا و ئیزمیر پاڵپشتی لە كاندیدی جەهەپە دەكات و بۆ خۆی كاندیدی نابێت.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 17 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 16 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 15 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 09 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 08 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 02 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 24 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 23 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 20 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 17 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 16 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
© 2017 Hawler