ئازار 21, 2019

76 هەزار ئاوارەی سووری رەگەزنامەی توركیایان وەرگرتوە

وەزیری ناوەخۆی توركیا ئاشكرای دەكات، لەوكاتەوەی هاووڵاتیانی سووری ئاوارەی توركیا بوونە، كە ژمارەكەیان 3 ملیۆنی تێپەڕاندوە، 76 هەزار و 443 هەزار ئاوارەی سووری رەگەزنامەی توركیایان وەرگرتوە.

سولەیمان سویلو وەزیری ناوەخۆی توركیا، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (خەبەر تورك) باسی لە بارودۆخی ئاوارەكانی سووریا كرد لە توركیا.
سویلو گوتی: "لە توركیا قوتابیانی سووری بەبێ هیچ تاقیكردنەوەیەك دەچنە زانكۆكانەوە. هەروەها ئەوان نۆبەت ناگرن كاتێك دەچنە نەخۆشخانە و زۆر شتی تریشیان بۆ كراوە، بەڵام تێچووی هەر ئاوارەیەكی سووری لە توركیا، لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە دابین دەكرێت".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، سویلو ئاماژەی دا كە بە گوێرەی ئەو یاسایەی لە توركیا بوونی هەیە بۆ پێدانی رەگەزنامەی توركی بە بیانییەكان، تاوەكو ئێستا 76 هەزار و 443 هەزار ئاوارەی سووری بوونەتە خاوەنی رەگەزنامەی توركیا.

© 2017 Hawler