تشرینی یەکەم 16, 2019

چین تاقیكردنەوەیەكی نوێی سیستەمی بەرگری مووشەكی ئەنجامدا

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند كە تاقیكردنەوەیەكی دیكەی سەركەوتووانەی بۆ سیستەمی بەرگری و دژە مووشەك ئەنجامدا و بە هەنگاوێكی بەرگری كردن وەسفیكرد نەك هێرش كردنە سەر هیچ وڵاتێك .
چین ماوەیەكە تۆژینەوە بۆ جۆرەها جۆری مووشەك دەكات، لە سەرەتا بۆ ئەوانەی مانگە دەستكردەكان تێكبشكێنێت و دواتر مووشەكی بالیستی پێشكەوتوو بە كڵاوەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی نوێ كە لە لایەن سەرۆكی چینەوە سەرپەرشتی دەكرێـت . بەپێی گوتەی وەزارەتی بەرگری چین ئەو تەكنەلۆژیا بەرگرییەی دژە مووشەك لە ناو سنووری چین تاقیكرایەوە و ئامانج لەو تاقیكردنەوەیە بەرگرییە نەك دژایەتی كردنی هیچ وڵاتێك

.
لەلایەكی دیكەوە بۆل سیلف جێگری سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا رایگەیاند لە ئەگەری روودانی جەنگ دژ بە روسیا و چین بەتایبەتی چین جەنگێكی دەریایی و ئاسمانی دەبێت و هێزەكانی ووشكانی تەنها پاڵپشتی ئەو هێزانە دەبن .

© 2017 Hawler