تشرینی یەکەم 23, 2019

دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باكوور سه‌ردانی سیۆل ده‌كات

كیم یۆنگ نام كه‌ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌یه‌، بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وێڕای وه‌فدێكی 22 كه‌سی سه‌ردانی سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور بكات.
له‌كاتێكدا كه‌ بڕیاره‌ به‌مزووانه‌ ئۆڵومپیادی زستانه‌ی ئه‌مساڵ له‌ كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌رزشوانانی هه‌ردوو كۆریا له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك تیمدا به‌شداری ئه‌م ركابه‌رییانه‌ ده‌بن، به‌رپرسێكی كۆریای باكوور به‌مزووانه‌ سه‌ردانی كۆریای باشوور ده‌كات

.
كۆریای باشوور هیواداره‌ ئه‌م ركابه‌رییانه‌ كه‌ له‌ 25ـی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ببنه‌ مایه‌ی گه‌رمتر بوونی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا و هه‌روه‌ها واشنتن و پیۆنگ یانگ.
مون جا ئین سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا باسی له‌ باشتر بوونی ره‌وتی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌دووك كۆریا كردووه‌. ته‌نانه‌ت خۆدی دۆناڵد ترامپیش ئاماده‌بوونی كۆریای باكووری له‌ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی ئه‌مساڵ به‌ نیشانه‌یه‌كی باش وه‌سفكردووه

‌.
بڕیاره‌ له‌ رێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی ئه‌م ركابه‌رییانه‌دا وه‌رزشوانانی هه‌ردوو كۆریا به‌یه‌كه‌وه‌ نمایشی تایبه‌ت به‌ كرانه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاش ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی ئه‌م ئۆڵۆمپیاده‌ ببێت.

© 2017 Hawler