تشرینی یەکەم 16, 2019

به‌هۆی دژایه‌تی له‌شكركێشیه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین 600 كه‌س ده‌ستگیركراون

حكومه‌تی توركیا تا ئێستا زیاتر له‌ 573 كه‌سی ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ له‌دژی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌نووسن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
ده‌ستگیركردنه‌كان چڕتربوونه‌ته‌وه‌ و پزیشكانیشی گرتۆته‌وه‌، ئه‌م ده‌ستگیركردنانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی دروستبوونی ترس له‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگاندا ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها جێگری دادوه‌ری گشتی هه‌فته‌ی ڕابردوو فه‌رمانێكی ده‌ركرد به‌ ده‌ستگیركردنی 11 پزیشك دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ گرتوو وتیان نا بۆ جه‌نگ، به‌ڵێ بۆ ئاشتی.

© 2017 Hawler