ئاب 03, 2020

كۆریای‌ باكوور پابه‌ندبوونی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ پرۆسه‌ی‌ داماڵینی‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ دووپات كرده‌وه

سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور پابه‌ندبوونی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ پرۆسه‌ی‌ داماڵینی‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ دووپات كرده‌وه‌. هۆشداریشی‌ دایه‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌گه‌ر سزاكان به‌رده‌وام بن ئه‌وا ڕێگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌گرێته‌به‌ر.

كیم جۆنگ ئوون، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور، له‌ په‌یامێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ بۆنه‌ی‌ساڵی‌ نوێوه‌، ڕایگه‌یاند "ئاماده‌ درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بدات، بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌ پرۆژه‌ی‌ ئه‌تۆمیی‌ وڵاته‌كه‌ی".‌
كیم جۆنگ ئوون جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێشوازیی‌ لێ‌ بكات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت و بەردەوام بێت لە بڕیارە تاکلایەنە و گەمارۆکانی بۆ سەر وڵاتەکەمان، بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەستدا نابێت جگە لەوەی کە رێگایەکی نوێ بۆ پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییەکانمان بگرینەبەر".
سەرۆکی کۆریای باكوور روونینەکردەوە، مەبەست لەو رێگا نوێیە چییە کە بەرامبەر ئەمریکا دەیگرنەبەر و وردەکاری لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکرد.
١٢ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باكوور دیدارێکی مێژووییان لە سەنگاپورە ئەنجامدا و هەر دوولا رێککەوتن سەبارەت بە داماڵینی کۆریای باكوور لە چەکی ئەتۆمی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان هەنگاو بهاوێژن. بە وتەی چاودێرانی سیاسیش لەو کاتەوە تائێستا دانوستانەکانی واشنتن و پیونگیانگ بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە.
كیم جۆن ئوون، دەشڵێت: "دەمەوێت باسی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی و بەدیهێنانی ئاشتی بکەین لە نیمچە دوورگە دابەشکراوەکان".
لە وەڵامدا سەرۆکی کۆریای باشوور نووسیویەتی: "زۆر دڵخۆشم بەوەی کیم دەیەوێت لە ساڵی داهاتوو یەک ببینین و باس لە کێشەکان بکەین".
سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ کیمی نووسیوە: "ئەگەر ئێمە بە رێزەوە یەک ببینین، هیچ شتێک نییە کە نەتوانین بەدەستی بهێنین. کاتێکی زۆری ویست تا گەیشتین بە ئێرە و زۆر شت لە ماوەی ساڵێکدا گۆڕا".
65 ساڵ لەمەوبەر، جەنگی نێوان هەردوو کۆریا بە ئاگربەستێک کۆتایی هات، بەڵام گرژی و ئاڵۆزیی هەر هەبوو، تا لە 12ی حوزەیرانی ئەمساڵ، ترەمپ و کیم جونگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور لە وڵاتی سینگاپورە یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و بڕیاری بەرقەرارکردنی ئاشتییاندا.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، هەردوو کۆریا هەنگاویی باشیان بەرەو ئاشتیی ناوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ئایندە، پەیوەندییەکان بە تەواوی ئاسایی ببنەوە.
پێشتریش تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو "ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ له‌ مانگی‌ دووی‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئوون كۆببێته‌وه‌". كۆریای‌ باكوور داوای‌ هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و سزایانه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشه‌وه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌، به‌ڵام ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ تا ئه‌و وڵاته‌ كۆتایی‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نه‌هێنێ‌ سزاكان هه‌ڵناگیرێن.

 

لوقمان مستەفا - هەولێر

© 2017 Hawler