ئاب 11, 2020

پارێزگاری شاری پوێبلای وڵاتی مه‌كسیك به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی نیوز، مارسه‌ ئێریكه‌ ئه‌لۆنسو پارێزگاری شاری پوێبلای وڵاتی مه‌كسیك به‌هۆی پێكدادانی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

مارسه‌ ئێریكه‌ ئه‌لۆنسوی ته‌مه‌ن 45 ساڵ له‌ رۆژی 14ی كانووه‌نی یه‌كه‌م سوێندی یاسایی خوارد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری شاری پوێبلای مه‌كسیكی.
دوینێ دووشه‌ممه‌ 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، دوای دوو هه‌فته‌ له‌ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، مارسه‌ ئه‌لۆنسو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سیناتۆر ره‌فایێل مۆرینو ڤالی و دوو فڕۆكه‌وان و رێبوارێكی كه‌ له‌ نێو كۆپته‌ره‌كه‌ بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
سه‌رۆكی نوێی وڵاتی مه‌كسیك ئه‌ندرێیز مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی سیاسی وڵاته‌كی له‌ تویتێكدا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها گوتی پشكنین بۆ ئه‌و رووداوه‌ ده‌ست پێده‌كرێت تاكو راستی هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه‌ بزانین.
هاوكات به‌رپرسانی حكومه‌تی مه‌كسیك رایانگه‌یاند: هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه‌ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه‌ دوای كاتێكی كه‌م له‌ هه‌ڵفرانی له‌ نزیك شاری پوێبلا كه‌ دووه‌مین شاری گه‌وره‌ی وڵاتی مه‌كسیكه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.
جێی وه‌بیرهێنانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م رووداو نییه‌ له‌ وڵاتی مه‌كسیك رووبدات، له‌ ساڵی 2011 به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌، فرانسیسكو بله‌یك مۆرا وه‌زیری ناوخۆی مه‌كسیك گیانی له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری وه‌زیرێك بۆ ناو خه‌ڵك 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ڵام وه‌زیره‌كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی له‌و رووداوه‌ ده‌رچوو.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 27 کانونی یەکەم 2018 07:18
© 2017 Hawler