حوزەیران 04, 2020

رێژەی بێكاری لە توركیا 3 ملیۆن و نیوی تێپەڕاند

لە مانگی 9ی ئەمساڵدا، رێژەی بێكاری لە توركیا بەرز بوەتەوە و بە بەراورد بە مانگی 8 بە رێژەی 0.3% بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. دەزگای ئاماری توركیاش بڵاوی كردەوە كە رێژەی بێكاری لە تەواوی توركیادا 3 ملیۆن و 676 هەزار كەسە.

ئەمڕۆ 17_12_2018 دەزگای ئاماری توركیا بڵاوی كردەوە، توانیویانە رێژەی بێكاری بۆ مانگی 9ی ئەمساڵ بە دەست بخەن، كە لە تەواوی توركیادا 11.4% ە و دەكاتە 3 ملیۆن و 676 هەزار كەس.
ئەو دەزگایە باسی لەوەش كردوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە توركیا رێژەی بێكاری مانگ بە مانگ لە بەرزبوونەوەدا بوە و دانەبەزیوە.
حكوومەتی توركیا ترسی هەیە، كرێكارەكان لەبەر بێكاری و نەبوونی بڕژێنە سەر شەقام و وەكو پاریس و بەلجیكا و هۆڵەندا داوای روخانی حكوومەت بكەن.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler