حوزەیران 04, 2020

كۆریای باكوور ئیدانه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی كرد كه‌ ئه‌مریكا بۆی دیاریكردووه‌

كۆریای باكوور ئیدانه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی كرد كه‌ ئه‌مریكا بۆی دیاریكردووه‌ به‌ هۆی پرسه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگه‌وه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ حكوومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر واشنتن ده‌بێت و ئه‌وانیش پڕۆسه‌ی نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمیی بۆ هه‌میشه‌ راده‌گرن.

هەڕەشەكانی كۆریای باكوور، لە كاتێكدایە كە دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە جی 20 رایگەیاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه مانگی کانوونی دووەم یان مانگی شوبات لەگەڵ کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باكوور بۆ جاری دووه‌م کۆببێتەوە.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ تونده‌ی كۆریای باكوور دوای ئه‌وه‌ روویداوه‌ كه‌ واشنتن دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند به‌ هۆی پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر سێ به‌رپرسی كۆریای باكوور كه‌ یه‌كێكیان كیم جونگ ئون رێبه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه‌.
لەبارەی شوێنی کۆبوونەوەکەوە ترەمپ، گوتی: "له‌سه‌ر سێ شوێن کۆبوونەوەکە گفتوگۆ كراوه‌، به‌ڵام هێشتا شوێنه‌كه‌ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌".
له‌ وه‌ڵامی ئەو پرسیارەی ئایا كیم جۆنگ ئون بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات، گوتی، "به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان به‌ڵێ بانکهێشتی دەکەین".
سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆك كۆریای باكوور، به‌ڵام به‌م دواییانه‌ كۆریای باكوور ده‌ستی به‌ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستی نوێ كردووه. به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ره‌خنه‌گرتنی ئاشكرا له‌ یه‌كتریی. ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کۆریای باکوور بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمیییەکانی خۆی ڕانەگرتوووە، و سزاکانی پێشێلکردووە.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا و كۆریای باكوور له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی یه‌كێتیی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له‌ سنگاپۆر ده‌ستیان خسته‌ ناو ده‌ستی یه‌كتر و بزه‌یان كرد به‌ڕووی یه‌كتردا، به‌ڵام پێده‌چێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان هێشتا هه‌ر ئاڵۆز و ته‌ماویی بێت. مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش داوای له‌ وڵاتانی جیهان كردووه‌ تا ره‌چاوی سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور بكه‌ن.
پۆمپیۆ، ئەوەیشی خستەڕوو: "رێككەوتنەكەی نێوان ئەمەریكا و كۆریای باكوور ئەنجامی دەبێت، گەشبینم بە كۆتایی هاتنی پرۆگرامی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن كۆریای باكوورەوە، هەرچەندە ئەمە كارێكی ئاسان نیە و كاتی دەوێت بۆ جێبەجێكردن". ئاماژەی بەوەشكردووە، "پەیوەندیە دیپلۆماسی و ئابووریەكانی نێوان ئەمەریكا و كۆریای باكوور بەردەوامە، بەمنزیكانە ئاهەنگی دەگێرین بە جێبەجێبوونی خواستەكانی واشنتۆن".
جه‌نه‌راڵ ڤینسینت برۆكس، فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆریای باشوور، رایگه‌یاند: "پیۆنگ یانگ ده‌ستی له‌ به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵنه‌گرتووه‌".
ئه‌و فه‌رمانده‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌ لوتكه‌ی ئاسپین له‌ ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ گوتوویه‌تی: "تا ئیستا داخستنی یه‌كجاره‌كی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكوورمان نه‌بینیووه‌و كۆگای سووته‌مه‌نییه‌كانیشی لانه‌داوه‌، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت، هێشتا پیۆنگ یانگ به‌رده‌وامه‌ و پێویسته‌ به‌ رێگه‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی‌دا هه‌نگاو بنێت".له‌ هه‌مان كاتدا ره‌تیكرده‌وه‌ قسه‌ له‌باره‌ی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور بكات و گووتی: ئه‌و زانیارییانه‌ زۆر هه‌ستیارن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە كردەوە كە کۆریای باکوور بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمیییەکانی خۆی ڕانەگرتوووە، و سزاکانی پێشێلکردووە.
سەرەڕای ڕانەگرتنی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی، پیۆنگ یانگ دەستیکردووەتەوە بە گواستنەوەی بەرھەمە نەوتییەکان لەڕێگای دەریاییەوە و ھەوڵییداوە چەک بە وڵاتانی درەوە بفرۆشێت، و سزا سەپێنراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتوویه‌تیی حه‌ز ده‌كات دووباره‌ دیدار بكات له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئۆن رێبه‌ری كۆریای باكوور، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ترامپ و ئون دیار نییه‌ و به‌مدواییه‌ش رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كۆریای باكووری هێشتا چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی رانه‌گرتووه.
ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆك كیم جۆنگ ئون له‌ لوتكه‌كه‌یاندا له‌ سینگاپوور، یاداشتێك كه‌ به‌ نایاب ناویانبرد واژۆكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێه‌ری نه‌خشه‌ رێگایه‌ك چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور داماڵرێت و له‌ به‌رامبه‌ردا گه‌مارۆ و سزاكانی سه‌ر پیۆنگ یانگ هه‌ڵبگیرێت.
 پیۆنگ یانگ، سوپاسی دۆناڵد ترامپی كرد بۆ ئه‌و مه‌یله‌ی هه‌یه‌تیی سه‌باره‌ت به‌ داڕه‌شتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور، به‌ڵام هاوكاتیش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌وه‌ تاوانبار كرد: نیازی هه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و واشنتن بگه‌ڕێنێته‌وه‌ دۆخی ساڵی رابردوو كه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌كانیی نوێ. هه‌ڵبه‌ت له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ ده‌توانین ره‌وتی سڕینه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی بۆ هه‌میشه‌ راگرین و به‌رده‌وامبین له‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی هواسۆنگ – 15 كرد و رایگه‌یاند، هه‌ست به‌ شانازی ده‌كات چونكه‌ توانییان له‌ كۆتاییدا ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن و هێزی ناووكی ده‌وڵه‌تییان ته‌واو كرد.
به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور، مووشه‌كی بالیستی هواسۆنگ – 15ی كیشوه‌ربڕ، به‌ كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی، ده‌توانرێت ئاراسته‌ی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا بكرێت و خاكی ئه‌وان بكه‌نه‌ ئامانج.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، په‌ره‌پێدانی ئه‌و مووشه‌كه‌، كۆریای باكوور، له‌ سیاسه‌تی بێزاركردن و هه‌ڕه‌شه‌ ناووكییه‌كانی ئیپمرالیزمی ئه‌مه‌ریكا ده‌پارێزێت.
مووشه‌كه‌كه‌، له‌ كاتژمێره‌كانی به‌یانی له‌ كۆریای باكوور، له‌ ناوچه‌ی سان نی نزیك پیۆنگ یانگی پایته‌خت ئاراسته‌كراوه‌ و له‌ ناو ئاوه‌كانی سنووری ژاپۆن كه‌تووه‌ته‌ خواره‌وه‌.
كۆبوونەوە مێژوویـیەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆنگ ئون لە ئوتێلی كاپـێلای دورگەی سێنتۆسای لە سینگاپـور بەڕێوەچوو.
سەرەتا لە بەردەم ئاڵاكانی ئەمەریكا و كۆریای باكوور تەوقەیان لەگەڵ یەكتر كرد و پاشان پـێكەوە بەرەو شوێنی كۆبوونەوەكەیان بەرێككەوتن و لەوێ بە كورتی بە پەیامنێرانیان راگەیاند، كە هیوادارن كۆبوونەوەكەیان سەركەوتوو بێت.
دوای کۆبوونەوەکە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پـێشبینی دەكات پەیوەندیـیەكی زۆر باش لە نێوانیان دروستببێت.
لای خۆیەوە كیم جۆنگ ئون ئاماژەی بەوەكرد، كۆریای باكوور و ئەمەریكا زاڵبوون بەسەر كۆسپە مێژوویـیەكانی نێوانیان و ئێستا لە سینگاپور كۆدەبنەوە، وتیشی ئەوەی ئەمڕۆ هاتووەتە دی هەروا بە سانایی نەبووە.
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ش، پنتاگۆن رایگه‌یاند، ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه‌، هیچ زیانێكی بۆ ئه‌مه‌ریكا، یان خاكی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه‌.
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ نوێیه‌، كه‌ هه‌زار كیلۆمه‌تری بڕیوه‌ و له‌ چاو مووشه‌كه‌كانی دیكه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاست و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كی دیكه‌ی جددییه له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler