حوزەیران 04, 2020

هێلەگ زەردەكانی پاریس هاتنەوە سەر شەقام

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ئیتر هێله‌ك زه‌رده‌كان كۆتایی به‌ كاره‌كانی دانانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بهێنن.

كریستۆف كاستانه‌ر وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، لێدوانی له‌باره‌ی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان پێشكه‌ش كرد
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ووتی‌ پێویسته‌ ئیتر هێله‌ك زه‌رده‌كان كۆتایی به‌ دانانی به‌ربه‌ست له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات بهێنن.
 كاستانه‌ر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد له‌ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هه‌شت كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا بوونی نه‌بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی خه‌ڵك تێدا گیان له‌ده‌ستبدات .
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا وتیشی كاره‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگاكان ده‌ستیپێكردووه‌ و نابێ ئابووری وڵات به‌دانانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ رێگاكان ئیفلیج بكرێت
خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ سه‌ره‌تادا به‌هۆی گرانی سووته‌مه‌نی ده‌ستیپێكرد و پاشانیش گۆڕا بۆ رق و توڕه‌بوون له‌ دژی ئیداره‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا و ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵات به‌رده‌وامه‌
خۆپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌كان كه‌ سه‌ره‌تا به‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێكرد دواتر بۆ توڕه‌بوون و یاخیبوون له‌ حكوومه‌تی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن گۆڕا، وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كات به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مڕۆش له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ خۆپیشاندانه‌كانیان. خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌ڵێنه‌كانی ماكرۆن وه‌ڵامگۆی داخوازییه‌كانی ئه‌وان نین و له‌ شه‌قامی كامپس ئه‌لیزێ و گۆڕه‌پانی ئۆپێرا له‌ پاریس گرد ده‌بنه‌وه‌. له‌ سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا نزیكه‌ی ٨٩ هه‌زار پۆلیس ئه‌ركدار كراون و هه‌شت هه‌زار پۆلیس و ١٤ ئۆتۆمبێلی گولله‌نه‌بڕ ئاسایشی پاریسی پایته‌خت ده‌پارێزن.

© 2017 Hawler