حوزەیران 04, 2020

تێکشکانی شەمەندەفەرێک لە ئەنکەرە قوربانی لێکەوتەوە

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی تورکیا: رۆژی پێنجشەمە لە ئەنجامی خۆپێداکێشانی (شەفەمەندەفەری زۆر خێرا)بە وێستگەیەک لە پایتەختی تورکیا ئەنکەرەلایەنی کەم ٩ ھاوڵاتی بوونە قوربانی و ٤٧ تریش بریندار بوون.

لە راپۆرتەکانی بەرپرسانی ناوخۆوە ھاتووە کەوا شەفەندەفەرە زۆر خێراکە سەرەتا خۆی کێشاوە بە شەفەندەفەرێکی تر دواتر لە رێرەوی خۆی لایداوە.
پێکدادانەکە لە وێستگەی مارساندیز روویداوە کە ٨ کیلۆمەتر لە وێستگەی سەرەکی ئەنکەرەوە دوورە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری ئەنکەرە ڤاسیپ شاھین ووتی:
شەمەندەفەرەکە لە ئەنکەرەوە گەشتی کرد بۆ باشووری قۆنیا.
وەزیری گواستنەوە ئەوەشی راگەیاند کەوا سێ شوفێری شەمەندەفەر لە نێو ئەو نۆ کەسە بوون کە بوونە قوربانی.
لە راپۆرتێکی ئاژانسی ئەندۆلۆ ھاتووە کەوا ٢٠٦ ھاووڵاتی لە ناو شەمەندەفەرەکەبووە، وە سێ لە قوربابیان کارمەندی شەمەندەفەرەکە بوونە و ئەوانی تر گەشتیاریناو شەمەندەفەرەکەبوونە.
کارمەندانی فریاکەوتن دوای ماوەیەکی کورت گەیشتنە شوێنەکە و رووداوەکە لە کەش و ھەوایەکی بەفراوی روویدا.
داواکاری گشتی ئەنکەرە رایگەیاند کەوا لێکۆڵینەوەیەکی فەرمیان دەستپێکردووە لە سەر ھۆی روودانی ئەو پێکدادانە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان: لایەنە پەیوەندیدارەکان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن و ھەرشتێک پێویست بێت ئەنجام دەدرێت دژی ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لەم رووداوە.
لەلایەن خۆیەوە قونسڵخانەی ئەمریکا لە تورکیا ھاوخەمی خۆی دەربری بەرامبەر خێزان و کەس و کاری قوربانیەکانو ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 19 کانونی یەکەم 2018 06:04
© 2017 Hawler