تشرینی یەکەم 16, 2019

تورکیا سەربازە ئەمەریکاییەکان بەئامانج دەگرێ

تورکیا ڕایگەیاندوە (سەربازە ئەمەریکاییەکان) دەشێ بکرێنە ئامانج بەهۆی پاڵپشتیکردنی (تیرۆریستان)، هەڵبەت بەلای تورکیاوە هیزەکانی (یەپەگە)ی کوردی سووریا تیرۆریستن و درێژکراوەی (پەکەکە)ن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی(ئێکسپرێس) ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) ی تورکیا لەوانەیە سەربکشێت بۆ شەڕێکی نەخوازراوی نێوان هاوپەیمانەکان ئەگەر بەرپرسانی هەردوولا زیرەکانە مامەڵە نەکەن، قسە و گوتاری نەگونجاو بارودۆخەکە ئاڵۆزتردەکەن

.
هێزەکانی ئەمەریکا لەسووریا هاوشانی هێزە کوردییەکان شەڕی دژی داعش دەکەن، ئەو ماوەیەی کە لەسووریان لێکنزیکبونەوەی نێوان ئەو هێزانە بەهۆی هەماهەنگی و کاری پێکەوەییەوە بەباشی هەستی پێدەکرێ، ئەو تێکەڵاوییە تورکیای توڕەکردوە.
تورکیا هێزەکانی (یەپەگە) بە تیرۆریست دەزانێ و، حیسابی باڵێک لە (پەکەکە) یان بۆ دەکات، بۆیە ئەمەریکای ئاگادارکردۆتەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە بکرێنە ئامانج بەهۆی ئەو تێکەڵاوی و نزیکیانەوە لەو هێزانە

.
بەگوێرەی لێدوانەکانی بەرپرسانی تورکیا، سەربازە ئەمەریکاییەکان بەئەندازەییەک پاڵپشتی هێزەکانی کوردی دەکەن کە جلوبەرگی ئەوان دەپۆشن، لەو بارەیەوە (بەکرد دۆزداغ) جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەربازە ئەمەریکاییەکانی تاوانبارکرد بەوەی کە بەجلوبەرگی (تیرۆریستان) ەوە دەردەکەون، ئەوە وادەکات لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بەئەستەم جیابکرێنەوە، هەروەها هۆشداریدایە ئەمەریکا ئەگەر بێتو هەر هێزێک لەپاڵ هێزەکانی کوردیدا شەڕبکات لەلایەن تورکیاوە دەکرێتە ئامانج.
جێگیری سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی، هیچ دەرفەتێک نیە بۆ هەڵبواردنی ئەوان لەهێزە کوردییەکان لەکاتی تێكەڵبونیان لەگەڵ ئەو هێزانە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی تورکیا وەکو هەڕەشەیەک دەبینرێن بەلای بەرپرسانی ئەمەریکاوە، ئەگەر بخرێنە بواری پڕاکتیکەوە ئەوا سەردەکێشێت بۆ شەڕێکی گەورەی نەخوازراوی نێوان دوو هاوپەیمانی مێژوویی کە ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات

.
لەوەتەی جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەمەریکا و تورکیا هاوپەیمانی یەکترین و، بێجگە لەهەهانگی و کاری بازرگانی ئەو دووانە پاڵپشتی یەکتریشیان کردوە لەشەڕی دژی تیرۆریزمدا. هەروەها ئەمەریکا لەگەڵ تورکیا لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا پێکەوە کاریان کردوە لەدژی حكومەتی (بەشار ئەسەد) ی سووریاش.
چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان لێکنزیکبونەوەی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا و، هەروەها هێرشەکانی ئەو دواییەی لەدژی هێزەکانی کوردی ژێر پاڵپشتی ئەمەریکا تاڕادەییەک ڕەتکردنەوە و وەلانانی ئەمەریکایە لەلایەن تورکیاوە

.
سەرەڕای توندی لەقسەکانیدا جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەسەر لێدانی سەربازی نێوان هەردوولا لەقسەکانی کۆتاییدا نەرمی پێوە دیاربو و گوتی، ئێمە بەئاشکرایی دەڵێین نامانەوێ ڕووبەڕووببینەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکەمان ئەمەریکا، من دڵنیام ئەوانیش نایانەوێ ڕووبەڕووی تورکیا و سوپای تورکیا ببنەوە.
شیاوی باسکردنە، لەمانگی ڕابردوودا (ئیان لاسەر) شارەزای بواری کاروباری دەرەوە هۆشداریدا لەگەشەسەندنی ئەو شەڕە تازەییەی تورکیا لەسووریادا دەستیپێکردوە و، وە بەلای ئەوەوە شەڕی وشەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا دەشێ سەربکێشێت بۆ پێکهەڵپژانی فیزیکی هێزەکان

 

 

.
(لاسەر) گوتی، سەرکردەکانی هەردوولا پێویستە وریابن لەو زمان و زاراوانەی کە بەکاریان دێنن، چونکە ئەوە بەئاسانی ئاگری لێدەکەوێتەوە و دەبێتەهۆی تەقینەوەی بارودۆخەکە.
پاڵپشتیەکانی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی (یەپەگە) و، هەروەها بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە (مەنبج) بابەتێکن کە تورکیایان ناڕەحەتکردوە، بەتایبەتی لەئێستادا بونی ئەو هێزانە گرفتن بۆ بەردەوامی و درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکەی (چڵە زەیتون) بۆ ناوچەکانی دیکە، تورکیا داوا دەکات ئەمەریکا هێزەکانی لەوێ بکشێنێتەوە بەڵام ئەمەریکا ئەوە ڕەتدەکاتەوە.
سەرچاوەییەک لەفەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکاوەئاماژەی بەوەداوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە (مەنبج) شتێک نیە کە ئەوان بیری لێبکەنەوە، وە هێزەکانی ئەمەریکا لەهەر کوێیەک بن بەرگری لەخۆیان دەکەن.

© 2017 Hawler