حوزەیران 04, 2020

بۆ یەكەمین جار له جیهاندا وڵاتێك ئینتەرنێتی پێدەگات

بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی وڵاتی كوبادا، بڕیارێك درا كه‌ هاووڵاتیانیان ده‌توانن به‌ته‌واوی هێڵی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان به‌كاربهێنن.
مایرا ئاریش كه‌ به‌رپرسێكی كۆمپانیایه‌كی بواری ئینته‌رنێته‌ له‌ وڵاتی كوبا، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی كوبا ده‌توانن هێڵی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌ی له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان، به‌كاربهێنن، كه‌ پێشتر قه‌ده‌خه‌ كرابوو.
پێشتر هاووڵاتیانی كوبا به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ دانیشتووانی وڵاتانی جیهان كه‌مترین سوودمه‌ند بوون له‌ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و ئه‌و هێڵه‌ی ئینته‌رنێتیش كه‌ به‌كار ده‌هات، كه‌مترین خزمه‌تگوزاری هه‌بوو، هه‌روه‌ها چاودێرییەكی زۆریشی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و لێكتری نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی نێوان ئه‌مریكا و كوبا له‌ ساڵی 2014دا رووی داوه، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بووژانه‌وه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ دیوه.

 

© 2017 Hawler