حوزەیران 04, 2020

خۆپیشاندانی ھێلەگە زەردەکان و کارەساتی دارایی

فەرەنسا چوار رۆژی سەختی یەک لە دوای یەکی بەرێکرد بەھۆی خۆپیشاندان و نارەزاییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و چەندان کەیسی تر لەم ووڵاتە.

ڕۆژی شەممە نزیکەی ١٢٥ ھەزار خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکان لەگەڵ ١٢٠٠ چاودێر و پاسەوان .
وا چاوەروان دەکرێت کە ڕۆژی دوو شەممە ئیمانوێل ماکرۆل سەرۆکی فەرەنسا لێدوانێک بدات لە دژی ئەزمەی دارایی.
وەزیری دارایی برۆنۆ لۆ مایر بارودۆخەکەی بە قەیرانی کۆمەلایەتی و دیموکراسی لە قەلەمدا. ووتیشی ئەو بارودۆخە بۆتە کارەسات بۆ بازرگانی و کارەسات بۆ داراییووڵات دوای ئەوەی ئەو دووکانانەی بەسەرکردەوە کە بەھۆی خۆپیشاندانەکان زەرەرمەند ببوون.خۆپیشاندانەکان بە تایبەتی پایتەختی گرتەوە، پەنجەرەکان شکان، سەیارە سووتێندران و دووکانەکان تاڵان کران، دوای ئەوەی زیاتر لە ١٠،٠٠٠ ھاوڵاتی بەژداری خۆپیشاندانەکانیان کرد.

© 2017 Hawler