کانونی یەکەم 11, 2018

حکوومەتی فەرەنسا ملکەچی داواکاری خۆپیشاندەران بوو

لە ماوە دوو هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا چەند لێدوانێکی دژ بەیەکییان دا و ماکرۆن، ترەمپی توڕەکرد کاتێک رایگەیاند، ئەوروپا دەبێت سوپایەکی تایبەت بەخۆی هەبێت تاوکو بتوانێت خۆی بپارێزێت لە هەڕەشەکانی چین، رووسیا و ئەمەریکا.ترەمپیش لە وەڵامدا رایگەیاند، باشترە ئەوروپا سەرەتا بەشە پارەی ناتۆ بدات. بەڵام لە ئێستادا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، خۆشحاڵە بەوەی کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی گەیشتووەتە رێکەوتن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی خۆپیشاندانەکانی فەڕەنساوە نوسیوویەتی، "خۆشحاڵم کە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن و خۆپیشاندەران لەسەر ئەو ئەنجامە رێککەوتن کە من دوو ساڵ لەمەوبەر پێی گەیشتم".
خۆپیشاندەران باڵەخانە، ئۆتۆمبێل دەسووتێنن و به‌رد دەگرنە پۆلیسەکان، پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ، بەرد و هاوێژەری ئاو وەڵامیان دەداتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، زیاتر لە 100 کەس بریندارن کە 17 کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها نزیكەی 300 کەسیش دەستگیر کراون.بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، 75 هەزار کەس لە سەرتاسەری فەرەنسا لە خۆپیشاندانەکان بەشدارن و تاکو ئێستاش شەش باڵەخانە سووتێنراون.
بڕیاربوو سێشەممە نوێنەرانی خۆپیشاندانەکە لەگەڵ ئێدوارد فیلیب سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا کۆببنەوە بۆ ئەوەی سازان لەوبارەیەوە بکەن، بەڵام دوای ئەوەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران هەڕەشەی کوشتنیان لە نوێنەری خۆپیشاندانەکە کرد ئەگەر دانوستان لەگەڵ حکومەتدا بکەن، خۆپیشاندەران کۆبونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.
خۆپیشاندانەکە سەرەتا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە بەرزی نرخی باجی سەر سوتەمەنی دەستیپێکرد، بەڵام دواتر ئاڕاستەیەکی دیکەی وەرگرت و خۆپیشاندەران نیگەرانییەکانیان دژ بە حکومەتی ئەو وڵاتە خستەڕوو.
خۆپیشاندانەکە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە و بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون، میدیاکانی فەڕەنساش بڵاویانکردووەتەوە زیانە ماددیەکان بە سێ تا چوار ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، تا ئێستاش بەھای ئەو ئۆتۆمبێلانە ھەژمار نەکراون کە لە خۆپیشاندانەکاندا ئاگریان تێبەردراوە.
ترەمپ دەشڵێت، رێککەوتننامەی پاریس کەوتووەتە دۆخێکی مەرگەساتبارەوە، چونکە نرخی وزە لە وڵاتانی بەرپرسیار بەرزدەکاتەوە و رووی ئەوانە سپی دەکاتەوە کە ژینگە پیس دەکەن.
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو، نرخی بەنزین لە فەرەنسا بە رێژەی 23% بەرزبووەتەوە، واتە هەر لیترێک بەنزین بە یەک یۆرۆ و 51 سەنتە (زیاد لە دوو هەزاری دیناری عێراقی).
لای خۆیەوە سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، ئەو خۆپیشاندەرانەی توندتوتیژی بەکاردەهێنن بە گێرەشێوێن ناویان دەبات و دەڵێت ئەوان ئامانجیان دروستکردنی فەوازیە نەک گۆڕان.
دەشڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، سوودی بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەرم بوونی زەوی هەیە.
دوای زیاتر لە دوو هەفتەی بەردەوام لە داواکاری خۆپیشاندەرانی فەرەنسا بۆ کەمکردنەوەی نرخی سوتەمەنی، دوێنێ سێشەممە حکومەتی فەڕەنسا ملکەچی داواکارییەکانیان بوو، بڕیاریدا بە لابردنی باجی سوتەمەنی لەو وڵاتەدا.

 

لوقمان مستەفا - هەولێر

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
© 2017 Hawler