تەمموز 07, 2020

سەعد ئەلكەعبی:بڕیاره‌كه‌ سیاسی‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی‌ به‌ ستراتیژی‌ دوورمه‌ودای‌ ئابووریی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌

وەزارەتی نەوتی قەتەر لە پەیجی سەرەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند: "لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2019 دا لە رێکخراوی هەناردەکارانی نەوتی جیهان (ئۆپێک) دەکشێتەوە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی ئاسایی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانیان لە 6 و 7ـی ئەم مانگە لە ڤییەننا، قەتەر بڕیاریدا لەم رێکخراوە بکشێتەوە.
سەعد ئەلکەعبی،وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند، رایگەیاند: "قەتەر لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٩ ەوە لە ئەندامێتی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت کە بە"ئۆپیک" ناسراوە، دەکشێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە "ئۆپیک" دوای پێداچوونەوەیەک ھاتووە بۆ باشکردنی رۆڵی جیھانی قەتەر و دانانی پلانێک بۆ ستراتیژییەتێکی دورمەودا بۆ ئەو وڵاتە.
سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی‌ پشت ئه‌و بڕیاره‌، سه‌عد كه‌عبی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "بڕیاره‌كه‌ سیاسی‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی‌ به‌ ستراتیژی‌ دوورمه‌ودای‌ ئابووریی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیش كه‌ ده‌یانه‌وێت په‌ره‌ به‌ كه‌رتی‌ غازی‌ سروشتی‌ بده‌ن".
كه‌عبی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردودا ڕایانگه‌یاندووه‌، به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی‌ غازی سروشتی له‌ 77 ملیۆن تۆنه‌وه‌ بۆ 110 ملیۆن تۆن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".‌
ڕێكخراوی‌ وڵاتانی‌ هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وت (ئۆپیك) ساڵی‌ 1960 له‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عێراق له‌لایه‌ن (عێراق، سعودیه‌، ئێران، كوه‌یت و فه‌نزوێللا) دامه‌زراوه‌، ئێستا 12 وڵات تێیدا ئه‌ندامن كه‌ له‌سه‌دا 40ی‌ نه‌وتی‌ جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنن، هه‌روه‌ها خاوه‌نی‌ له‌سه‌دا 70ی‌ یه‌ده‌گی‌ نه‌وتی‌ جیهانن. قه‌ته‌ر ساڵی‌ 1961 بووه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ و، ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
وڵاتانی ئۆپیک لە زۆر بوار لەیەک ناچن و جیاوازیان لە ئاستی گەشەکردنی ئابوورییدا هەیە، سیستمی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییان جیاوازە، تاڕادەیەک توانیویانە کاریگەی لەسەر بازاری نەوتی جیهانی دروست بکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو هاریکارییەی کەلەنێوانیاندا هەیە، دەستیان بەسەر بەرهەمهێنان و بازاڕخستن و دیاریکردنی نرخ و دانانی سیاسەتیکی گونجاو بۆ بەرهەمهێنان، بارەگای رێکخراوەکە لە ڤییەننای پایتەختی نەمسایە.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler