تەمموز 07, 2020

هه‌وڵێكی تیرۆركردنی تره‌مپ ئاشكرابوو

دادگای فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانپێدانانی تۆمەتبارێک بڵاودەکاتەوە، کە هەوڵی داوە دۆناڵد ترەمپ بکوژێت.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند: پیاوێك به‌ناوی گریگوری لی لینگانگ له‌ ویلایه‌تی نورس داكوتا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی دزیووه‌ و به‌ نیازبووه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ویلایه‌ته‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تره‌مپ بدات و به‌رزی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گیرخواردنی ئه‌و به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ لینگانگ ڕایكردووه.
گریگۆری لی تەمەن ٤٢ ساڵ لە دادگا دانی بەوەدا ناوە پلانی داناوە لە رێگە ئۆتۆمبێلێکی بچوکەوە خۆی كێشیت بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی ترەمپدا تا وەریبگێرێت و بیکوژێت.
ناوبراو سەبارەت بە پلانەکەی وتویەتی" لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ترەمپ لە جۆری لیمۆزینە و گولـلە نایبڕێت بۆیە هەوڵمداوە لەو رێگەیەوە ترەمپ بکوژم
ناوبراو پێشتریش ئاگری به‌ردابووه‌‌ چه‌ند دوكانێك له‌ شارۆچكه‌ی بسمارك له‌و ویلایه‌ته، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاردرا 10 ساڵ زیندانی بكرێت ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و ئاگر كردنه‌وه‌یه‌ و پاشانیش پێنج ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا به‌هۆی دزینی ئه‌و به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ و چه‌ند ساڵێكی تریش به‌هۆی چه‌ندین دزی تر، كه‌وا پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2038 له‌ زیندان بمێنێته‌وه.
گریۆری رێکەوتی ٦ی سێپتامبەری ساڵی رابردوو، لە کاتێکدا دۆنالد ترەمپ لە شارۆچکەی ماندان، لە ویلایەتی داکۆتای باکور سەرقاڵی وتارێک بوو، هەوڵی جێبەجێکردنی پلانەکەی داوە، بەڵام زوو لەلایەن پۆلیسەوە بەپلانەکە زانراوە و دەستگیرکراوە.

© 2017 Hawler