حوزەیران 04, 2020

10 پەرلەمانتاری هەدەپە مانگرتیان لە خواردن راگەیاند

وەكو پشتگیرییەك بۆ لەیلا گوڤەن ئەندام پەرلەمانی هەدەپە، كە ماوەی26 رۆژ دەبێت لە زیندان مانگرتنی لە خواردن راگەیاندوە، ئەمڕۆ 10 ئەندام پەرلەمانی هەدەپە بۆ ماوەی 2 رۆژ مانگرتنیان راگەیاند، كە لە ناویاندا پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپەشی تێدایە.
لەیلا گوڤەن ماوەی 26 رۆژ دەبێت لە زیندان مانگرتنی لە خواردن راگەیاندوە، هۆكاری ئەو مانگرتنەش گۆشەگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە لە زیندانی ئیمیڕاڵ و دەڵێت دەبێت ئەو گۆشەگیركردنەی لەسەر هەڵبگیرێت. ئەمڕۆش 10 ئەندام پەرلەمانی هەدەپە وەكو پشتگیرییەك بۆ لەیلا مانگرتنیان لە خواردن راگەیاند.
ئەو 10 ئەندام پەرلەمانە بۆ ماوەی 2 رۆژ مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندوە، بەڵام سەباحەت تونجەل كە ئەندام پەرلەمانی هەدەپەیە و ئەویش دەستگیر كراوە و سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، بۆ ماوەی 10 لەناو زیندان مانگرتنی لە خواردن راگەیاندوە.
بە هۆی ئەوەی لەیلا گوڤەن 26 رۆژە مانگرتنی لە خواردن راگەیاندوە، بۆیە باری تەندروستی ناجێگیرە.

 

© 2017 Hawler