حوزەیران 04, 2020

پاسپۆرتی ئیمارات یه‌كه‌م و عێڕاق و ئه‌فغانسان خراپترینن

پاسپۆرتی ئیمارات هاتە پلەی یەکەم و بووە بەهێزترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی جیهان. له‌ به‌راتنبه‌ریشدا پاسه‌پۆرتی عێڕاق و ئه‌فغانسان به‌خراپترین پاساپۆرت له‌ دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێن.

بەپێی دوایین ریزبەندی ماڵپەڕی پاسپۆرت ئیندێکس، سەر بە کۆمپانیای ئەرتون کاپیتاڵ بۆ راوێژکاریی دارایی جیهانی، پاسپۆرتی وڵاتی ئیمارات لەسەر ئاستی جیهان هاتە پلەی یەکەم.
ئیماراتییەکان دەتوانن بچنە 167 وڵات کە 113یان بەبێ ڤیزای پێشوەخت و 54 وڵاتیش دوای ئەوەی دەگەنەە ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانە، یاخود لەڕێگەی ئینتەرنێت دەتوانن ڤیزا وەربگرن.
لەوبارەوە شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتوم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی دوبەی رایگەیاند "ئەمڕۆ رۆژێکی نیشتمانی پرشنگدارە کە پاسەپۆرتی ئیماراتی لە یەکەمی جیهان پۆلێنکرا و دەتوانیت بەبێ ڤیزا سەردانی 167 وڵات بکەیت".
بەپێی ریزبەندییەکە پاسپۆرتی سەنگاپوورە لە پلەی دووەمە. پاسپۆرتی وڵاتەکانی ئەفغانستان و عێراقیش لە خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانن.

© 2017 Hawler