حوزەیران 04, 2020

ئێران:ئەو مووشەکانەی بەرهەممان هێناون، توانای هەڵگرتنی کڵاوە و چەکی ئەتۆمییان نییە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە بەمدوایانە ئێران مووشەکێکی بالستیکی تاقی کردووەتەوە کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە.
 
مایک پۆمپیۆ، لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە 2018.12.1 ئاشکرای کردووە، تاقیکردنەوەی ئەو جۆرە مووشەکە لەلایەن ئێرانەوە دەتوانێ چەند بەشێک لە ئەورووپا و سەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە ئامانج کە پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2231یە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
 لە بەشێکی دیکە لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆمپیۆدا هاتووە: "هەروەک پێشتریش چەند جار هۆشداریمان داوە، تاقیکردنەوە و پەرەدان بە چالاکیی مووشەکی لە ءیران ەبردەوامە. ئەگەر بێت و نەتوانین لەمبارەوە پێش بە ئێران بگرین، لەگەڵ مەترسیی گرژی و ئاڵۆزی و بەریەککەوتنی زیاتر لە انوچەکە بەرەوڕوو دەبین".
هەرچەند ئێران لەمبارەوە ڕای گەیاندووە ئەو مووشەکانەی بەرهەمی هێناون، توانای هەڵگرتنی کڵاوە و چەکی ئەتۆمییان نییە و بە چالاکییە مووشەکییەکانی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل نەکردووە و ئەو کارانە لەڕاستای بەرگریی ڕەوا دان.
ئەم هەوڵانەی ئێران چەندان جاری دیکە لەلایەن ئەمریکا، ئەورووپا و ئسیرائیل و بەگشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئیدانە کراون و بە مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان لەقەڵەم دراون، بەڵام ئێران هەر لەم هەوڵانەی بەردەوامە.

© 2017 Hawler