تشرینی یەکەم 21, 2019

ئه‌مریكا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی خسته‌ ناو لیستی تیرۆر

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ناوی ئیسماعیل هه‌نییه‌ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی خسته‌ ناو لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌یه‌وه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، ناوی ئیسماعیل هه‌نییه‌ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس خراوه‌ته‌ ناو لیستی تیرۆری ئه‌م وڵاته‌وه.‌
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ له‌مه‌ودوا رێگه‌ له‌ هه‌موو هاووڵاتیی و دانیشتووانی ئه‌مریكا گیراوه‌ بۆ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ناوبراو، حكوومه‌تی ئه‌مریكاش سه‌رجه‌م سامان و داراییه‌كانی ناوبراوی له‌ ئه‌مریكا و ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌م وڵاته‌دایه‌، بلۆك ده‌كات

.
واشنتن وه‌كو سیاسیه‌تی ده‌ره‌كی خۆی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌خاته‌ ناو لیستی تیرۆر كه‌ گومان ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایش هاووڵاتییانی ئه‌مریكیی و سیاسه‌ته‌كانی ئابووریی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته.‌

© 2017 Hawler