تشرینی یەکەم 21, 2019

بەهۆی ‌هێرشێكی خۆكوژییەوە لە باكووری ڕۆژئاوای پاكستان، لانیكەم 11 سەرباز كوژران

بەهۆی "‌هێرشێکی خۆکوژی" لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بەلایەنی کەم ١١ سەرباز کوژراون لە ناویاندا ئەفسەرێکیش هەیە و ١٣ی تریش بریندار بوون.
بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمی حكوومەتی پاكستان: "هێرشەكە شەوی شەممە لە دۆڵی سوات ڕوویداوە، كە سوپای ئەو وڵاتە چەندین چالاكی بەڕێوەدەبرد".
چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی رایانگەیاندووە، "كاربەدەستانی سوپای پاكستان لەو ساتەدا یاریی ڤالیبالیان كردووە كاتێك تەقینەوەكە ڕوویداوە


دەنگی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، وتەبێژێکی گروپی تاڵیبانی پاکستان دەستبەجێ بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاندووە، هێرشەکە زیانێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە.
دۆڵی سوات لە پاکستان هەتا ساڵی ٢٠٠٩ ش ناوچەیەک بوو کە تاڵیبانی پاکستان دەسەڵاتێکی زۆریان تیایدا هەبوو بەڵام پاش ئەوە سوپای پاکستان هێرشێکی سەرەکی دژی چەکدارەکان ئەنجامدا و ناوچەکەی کۆنترۆڵکرد.
لەو کاتەوە ئەو ناوچەیە بۆوە بە ناوچەیەکی بەناوبانگ و جێگای سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆو بیانی و بە سویسرای پاکستان ناسراوە.

© 2017 Hawler