ئەم پەڕەیە چاپ بکە

ترەمپ تۆڕی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز و واشنتۆن پۆستی بە لایەنداری و درۆکردن تۆمەتبار کردن

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، له‌وه‌تای سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی گرتووه‌ته‌ ده‌ست ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان گه‌شبینن به‌ ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان، وه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی هه‌نگاوی ناوه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان مه‌زنبكاته‌وه. هەر لە وتاری ساڵانەیدا، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە كۆریای باكوور، ترمپ، ئەو وڵاتەی بە "گەندەڵی دڕندە" ناوبرد، هاوكات هۆشداریدا لە هێرشی موشەكی كۆریا بەرامبەر بە ئەمەریكا. هەروەها ترمپ،هەریەکە لە تۆڕی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز و واشنتۆن پۆستی بە براوەی خەڵاتی درۆ ناوزەند کرد.

دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م وتاری ساڵانه‌ی خۆی له‌ كۆنگرێس پـێشكه‌شكرد و تیایدا سه‌نگی خسته‌ سه‌ر بابه‌ته‌ ناوخۆیـیه‌كانی وڵاته‌كه.‌ سه‌رۆك ترامپ كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاژمێر و 20 خوله‌ك كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو و ئامانجه‌كانی داهاتووی بۆ وڵاته‌كه‌ خسته‌ ڕوو، نزیكه‌ی بیست خوله‌كیش باسی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، له‌وانه‌ شه‌ڕی دژی داعش و ئێران و ئه‌فغانستان و كۆریای باكوور

.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك تره‌مپ گوتی له‌وه‌تای سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی گرتووه‌ته‌ ده‌ست ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان گه‌شبینن به‌ ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان، وه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی هه‌نگاوی ناوه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان مه‌زنبكاته‌وه. ‌
گوتیشی به‌ درێژایی ساڵی ڕابردوو به‌ره‌وپـێشچوون و سه‌ركه‌وتنی باش تۆماركراون. پاشان داوای له‌ كۆماری و دیموكراته‌كان كرد كێشه‌كانیان وه‌لاوه‌نێن و گوتی: یه‌كگرتووبن له‌ پـێناو ئه‌م خه‌ڵكه‌ی هه‌ڵبژێردراین بۆ خزمه‌تكردنی.
سه‌رۆك تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتی له‌وه‌تەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامدراوه‌، 2.4 ملیۆن هه‌لی كاری نوێ له‌ وڵاته‌كه‌ په‌یدابوون، له‌وانه‌ 200 هه‌زاری له‌ بواری پـیشه‌سازیدابوون. گوتیشی هه‌روه‌ها له‌ پاش چه‌ندان ساڵ له‌ سیستی ئابوری وا ئێستا موچه‌ی كرێكاران ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كاته‌وه

‌.
گوتیشی: 45 ساڵه‌ هێنده‌ی ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی بێكاری له‌ وڵاته‌كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ نێو ئه‌مه‌ریكایـیه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵ ئه‌فریقایـیه‌كان و ئه‌مه‌ریكایـیه‌ لاتینه‌كان.
باسی له‌ گه‌شه‌كردنی بازاڕی بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا توانیویه‌تی 8 ترلیۆن دۆلار له‌ به‌هاكه‌ی زیادبكات. گوتیشی هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڵێنی به‌ ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان دابوو له‌ پێش 11 مانگ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی توانیویه‌تی چاكسازی دارایی ئه‌نجام بدات و گه‌وره‌ترین دابه‌زین بكات له‌ ئاستی وه‌رگرتنی باج له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكادا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌پـێی ئه‌م یاسا نوێـیه‌ی باجدانه‌، خێزانێكی دوو كه‌سی هه‌تا داهاتی 24 هه‌زار دۆلار له‌ ساڵێكدا هیچ باجیان لێ وه‌رناگیرێت، وه‌ خێزانێكی 4 كه‌سی كه‌ داهاتی ساڵانه‌یان 75 هه‌زار دۆلاره‌ ته‌نیا 2 هه‌زار دۆلار باج ده‌ده‌ن، واته‌ نیوه‌ی جارانیان.
ترمپ ئەوەیشی خستەڕوو: "پلانێکمان داناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەرە نایاساییەکانی ئەمریکا کە خۆی دەبێنێـتەوە لەوەی لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا ڕەگەزنامە بە یەک ملیۆن و٨٠٠ هەزار پەنابەر بدرێـت لەدوای ئەوەی کە توانییان خوێندن تەواو بکەن و کاربکەن بۆ ئەمریکا".
ئاماژەی بەوەش کرد، لەمەودوا هەوڵەدەین پەنابەران لە سیاسەتە ئابورییەکانمان سودمەندبن و دواجار ئەوەش لە قازانجی چینی کرێکارانی ئەمریکیدا دەبێت.
ئەوەشی ڕاگەیان: " بەڵام ئیتر دەبێت سنورەکانی ئەمریکا توندتر بکرێت و پەنابەری تر نەیەتە ئەمریکا و دیواری نێوان مەکسیک و ئەمریکا دروستبکرێت.
هاوکات ترەمپ ئەوەشی وت، "لە ئەنجامی کەمکردنەوەی ڕێژەی باج لەسەر چینی هەژاران ژیانیان بەرەو باشتر ڕۆیشتووە و لە داهاتووشدا کار لەسەر ئەوە زیاتر دەکەین".
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێرانیش ترەمپ، گوتیشی: "بە هەموو شێوەیەک لە پشتی گەلی ئێران دەبین بۆ ڕزگاربوونیان لەدەستی ئەو ڕژێمە دیکتاتۆرە". ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر ترەمپ بە شێوەیەکی توند لە دژی پەنابەران قسەی دەکرد و ڕایگەیاندبوو کە لە ئەمریکا دەریان دەکات


ترمپ ئەوەیشی راگەیاند: " كە ساڵانە سەرۆكی ئەمەریكا بۆ باسكردن و تاوتوێكردنی رەهەندە جیاجیاكانی، سیاسی و ئابوری و سەربازی و بودجەی وڵات رێكی دەخات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، "هەوڵە نابەرپرسانەكانی كۆریای باكوور لە بەكارهێنانی موشەك دەدرێت بۆ سەر خاكی ئەمەریكا"، هاوكات داوای رێكخستنی كەمپینێكی درێژ خایەنی كرد بۆ خۆپارێزی لەو مەترسیانەی پیۆنگیانگ.
لەوتەكانیدا ترەمپ بەزمانێكی زبر و رەوانبێژی جەختی لە گرژیەكانی نێوان كۆریای باكوور و ئەمەریكا كردەوەو وتی، "بۆ ئەوەی لە سروشتی ئەو هەڕەشانە تێبگەین كە دەكرێت كۆریا بیكاتە سەر ئەمەریكا و دۆستەكانی، ئەوا تەنها پێویستە سەیری تایبەتمەندییە گەندەڵە دڕندانەكانی رژێمی پیۆنگیانگ بكەین

".
ترەمپ هێرشی توندی کردە سەر ئەو میدیا ئەمریکیانە و بە لایەنداری و درۆکردن تۆمەتباری کردن هەریەکە لە تۆڕی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز و واشنتۆن پۆستی بە براوەی خەڵاتی درۆ ناوزەند کرد. . گوتیشی: ئیدارەکەی هەوڵی ئەوە دەدات سنوورێک بۆ لایەنداری راگەیاندنەکان دابنێت و گەورەیی بۆ راگەیاندنی ئەمریکا بگەرێنێتەوە.
لە کاردانەوەی ئەو هێرشەی ترەمپ بۆ سەر راگەیاندن، ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبی کۆماری رەخنەیان ئاراستەکرد و بە بەکارهێنانی زمانی ستالینی ناویان برد. لەو چوارچێوەیەدا، جۆن مەکین سیناتۆری کۆمارییەکان لە وتارێکیدا لە رۆژنامەی واشنتن پۆست داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد هێرشەکانی بۆ سەر راگەیاندن رابگرێت.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر