نیسان 06, 2020

كۆربەندی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا کۆنفراسێک ده‌گێرێت، له‌ سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كه‌ ده‌یان که‌سایه‌تی جیهانی و نوێنه‌ری وڵاته‌كان به‌شدار ده‌بن چه‌ندین ته‌وه‌ر له‌م کونفراسه‌دا پێشكه‌ش ده‌کرێن.

ساڵانه‌ ده‌زگای کۆربه‌ر به‌ هاوکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا کۆنفراسێک ده‌گێرێت له‌ سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌موو ساڵێک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ووته‌یه‌ک پێشكه‌ش ده‌کرێت له‌م کونفرانسه‌دا ده‌یان که‌سایه‌تی جیهانی و نوێنه‌ری وڵاته‌كان به‌شدار ده‌بن چه‌ندین ته‌وه‌ر له‌م کونفراسه‌دا پێشكه‌ش ده‌کرێن.
ئه‌مسال کۆنفرانسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هایکو ماس وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سلۆڤاکای و زیاتر له‌ 250 میوان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاماده‌ ده‌بن ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کان رۆڵی ئه‌ڵمانیا له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا و کێشه‌ی روسیا و ئۆکرانیا و شه‌ڕی سوریا باس ده‌کرێن چه‌ندین په‌نه‌ل به‌رێوه‌ده‌چن له‌ لایه‌ن میوانه‌ به‌شداربووه‌کان.

© 2017 Hawler