نیسان 06, 2020

ده‌سەڵاتدارانی ئەمریکا گازی فرمێسکرژێن دەهاوێژنە کۆچبەران

تیجوانا- مەکسیکۆ (CNN) : سنوری سەرەکی نێوان ئەمریکا و مەکسیک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک داخرا دوای ئەوەی چەند کۆچبەرێک رایان کرد بەرەو سنورەکان لە ساندیاگۆ، ئەمەش وای لە پاسەوانانی سنوور کرد کەوا گازی فرمێسک رژێن بەروی کۆچبەران ھەڵدەن.

دوو پەیامنێر لە شوێنەکە بە تۆری سی ئێن ئێنی راگەیاند کەوا ٥٠٠ کۆچبەر توانیان بەسەر پۆلیسەکانی بەندەری سانسدیرۆ زاڵبن لە ئێوارەی رۆژی یەکشەمە.پاسەوانانی سنوور بە میدیاکانیان راگەیاند کەوا خۆپیشاندەران و کۆچبەران بەرد و ماددەی تەقینەوەیان لە پۆلیسەکان گرتووە ئەمەش بۆتە ھۆی برینداربوونی چەند پاسەوانێک، ئەوانیش بۆ سەلامەتی گرووپەکەیان گازی فرمێسک رژێنیان لە کۆچبەران گرتووە.
ئەو رووداوەش بووە ھۆی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر لەوەی کە دەستی پێکرد لەو ماوانەی رابردوو بەھۆی ئەو کۆچە بە لێشاوەی کە خەڵکی ئەمریکای ناوەراست دەستیان پێکرد بەرەو ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێش چەند ھەفتەیەک.
پارێزگاری تیجوانا داوای یارمەتی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە وە ھاست بە داخستنی دەرچەی (مییلی) لە سەر سنوور کە یەکێکە لە قەلەبارغترین خاڵی سنووری لە جیھان وە ھەروەھا داخستنی بەندەری سانسیدریۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک.
وەزارەتی ناوخۆی مەکسیکی رایگەیاند کەوا دەسەڵاتدارانی خۆجێیی و فیدرالی رێگەیان گرتووە لە کۆچبەران لە پەرینەوەیان لە خاڵە سنووریەکان بەشێوەیەکی نایاسایی لە دوای نیوەرۆی رۆژی یەکشەمە.
شایەنی باسە پۆلیسی تیجوانا ٣٩ کەسی دەستگیرکردووە، وەزارەتی ناوخۆ رووداوەکەی رۆژی یەکشەمەی بە مەترسیدار لە قەلەمدا، ھۆشداری دا لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەو جۆرە کە لەوانەیە کارەسات بەدوای خۆیدا بێنێت.

© 2017 Hawler