وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، وه‌ك سزایه‌ك گه‌مارۆی خسته‌سه‌ر 6 كه‌سایه‌تیی و 7 دامه‌زراوه‌ی ئه‌فریقیا كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به حزبوڵڵای لوبنانه‌وه. لە بەرامبەریشدا، سه‌رۆكی رووسیا به گاڵته‌جاڕیه‌وه گوتی: من هه‌ست به "سوكایه‌تپێكردن" ده‌كه‌م، چونكه وه‌زاره‌تی خەزینەی ئه‌مه‌ریكا ناوی منیان نه‌خستۆته لیستی ئه‌و به‌رپرس و بزنسمانانه رووسییانه، كه بڕیاری سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه و به‌رپرسه له مه‌رگی هه‌زاران كه‌س و ئه‌م رێكخراوه دارده‌ستی ئێرانه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتانی عه‌ره‌بیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاری سزایه هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوانه‌ی ناویان له لیستی گه‌مارۆكه‌دا هاتووه، دارایی و سامانه‌كانیان له ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێت و هه‌موو هاوڵاتیی و كۆمپانیاكانی ئه‌م وڵاته‌ش رێگرییان لێده‌كرێت له‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی بازرگانییان له‌گه‌ڵدا ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌دا بكه‌ن.
دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی، ئەم کەس و کۆمپانیانە بریتین لە تۆڕێک کە لە لوبنان و عێراق و چەند وڵاتێکی ئەفریقا کاردەکەن و پەیوەندیـیان بە سەرمایەداری لوبنانی، ئەدەهەم تەباجە هەیە، ئەوەی پارە و پـول بۆ حزبوڵای لوبنان دابیندەکات
.
بەپـێی سزاکان ئەم کەس و کۆمپانیانە ئەگەر سەروەت و سامانیان لە ئەمەریکادا هەبێت، ئەوا دەستیان بەسەردادەگیرێت، هەروەها هیچ ئەمەریکییەک بۆی نییە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.
کاربەدەستان لە نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی کارەکانی ترەمپ بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پـرێسیان وتووە، ئەمە سەرەتای هەڵمەتێکە بۆ فشارخستنە سەر حزبوڵا کە ئێران پـشتیوانی دەکات.
هەروەها ئاشکرایان کردووە کە مەزەندەی دەکەن ئێران ساڵانە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ حزبوڵا دەنێرێت.
ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا به گاڵته‌جاڕیه‌وه گوتی: من هه‌ست به "سوكایه‌تپێكردن" ده‌كه‌م، چونكه وه‌زاره‌تی خەزینەی ئه‌مه‌ریكا ناوی منیان نه‌خستۆته لیستی ئه‌و به‌رپرس و بزنسمانانه رووسییانه، كه بڕیاری سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت
.
ئه‌م گاڵهتهپێكردنهی پۆتن به ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه هاتووه، كه وه‌زاره‌تی خەزینەی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان لیستێكی بڵاوكرده‌وه، كه ناوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و بزنسمانی رووسیا له‌خۆ ده‌گرێت و بڕیاره له‌داهاتوودا به‌رامبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی ئه‌مه‌ریكا، سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوی 114 به‌رپرس رووسی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ناویاندا 96 كه‌سیان ئه‌ندامی پله‌باڵان له كابینه‌كه‌ی پۆتن و، سه‌روه‌تی هه‌ر یه‌كێكیان به‌لایه‌نی كه‌م له ملیۆن دۆلار زیاتره
.
ستێفان مینۆشن یه‌كێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌نیازه تۆڕه‌كانی حزبوڵڵا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا هه‌ڵوه‌شێنێت، كه ئه‌و رێكخراوه توڕه‌كانی له‌م ناوچانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی داهاتی كاره نایاساییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت.
لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر