ئەیلول 21, 2019

رووسیا:ئەمەریکا شوێن هاووڵاتییە ڕوسییەکان دەکەوێت لە جیهاندا و دەستگیریان دەکات

رووسیا ڕایدەگەینێت، ئەمەریکا شوێن هاووڵاتییە ڕوسییەکان دەکەوێت لە جیهاندا و دەستگیریان دەکات، وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاگادارییەكی سەبارەت بە گەشتكردن بۆ دەرەوەی ووڵات لەلایەن هاووڵاتیانی وڵاتەكەی بڵاویكردەوە: "هۆشداری دەدات "لەلایەن ئەمەریكاوە دەستگیرنەكرێن". ئەوەیشی خستۆتەڕوو:" سەرەڕای بانگەشەكانمان بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەكانی نێوان لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەكانی ئەمەریكاو رووسیا، دەزگای خزمەتگوزاری تایبەتی ئەمەریكا بەشێوەیەكی بەرچاو بەردەوامە لە ڕاوكردنی هاووڵاتییە رووسییەكان لە سەرانسەری جیهاندا". لای خۆشیەوە حكوومەتی ئەمەریكا رەتیكردووەتەوە، لەبارەی بەیاننامەكەوە هیچ لێدوانێك بدات.

دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا گەشتیارە رووسەکان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی کە ڕووبەڕووی مەترسی دەستگیرکردن دەبنەوە لە وڵاتانی دیکەدا لەسەر داوای ئەمەریکا و دواتر ڕادەستی ئەمەریکا دەکرێن

.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت: "سەرەڕای داواکانمان بۆ باشکردنی هاریکارییەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمەریکی و رووسی، دەزگای هەواڵگری تایبەتی ئەمەریکا بەردەوامن لە شوێنکەوتنی ڕوسەکان لە جیهاندا".
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، هاوڵاتییانی روسیا لەكاتی گەشتكردنیان بۆ وڵاتانی بیانی ڕوبەڕووی مەترسی دەستگیركردن دەبنەوە، لەو وڵاتانەدا ئەوەش لەسەر خواستی واشنتۆن و پاشان ئەگەری رادەستكردنیان بۆ ئەمەریكا هەیە

.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە: "سەرەڕای بانگەشەكانمان بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەكانی نێوان لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەكانی ئەمەریكاو رووسیا، دەزگای خزمەتگوزاری تایبەتی ئەمەریكا بەشێوەیەكی بەرچاو بەردەوامە لە ڕاوكردنی هاووڵاتییە رووسییەكان لە سەرانسەری جیهاندا".
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا داوا لە هاووڵاتییە روسییەكان كراوە، كە رەچاوی هەموو مەترسیەك بكەن، "بەگوێدان بەو بارودۆخە، بەشێوەیەكی جددی داوا لە هاوڵاتییە روسییەكان دەكەین رەچاوی هەموو مەترسییەك بكەن، كاتێك بە نیازی سەفەرێكن بۆ دەرەوەی وڵات

".
بەیاننامەكە باس لە دەستبەسەركردنی زیاتر لە 10 هاووڵاتی وروسی دەكات لە سەرەتای ساڵی 2017 ەوە لە وڵاتانی بیانیدا، بەهۆی دەست تێوەردانەكانی ئەمەریكاوە.
لەو دەستگیرکردنانەش بۆ نمونە، چوار هاووڵاتی رووسی بوون لە ئیسپانیا و لاتیڤیا و یۆنان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی دەستگیرکران.
حەوت هاوڵاتی ڕوسی دیکە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە ئەمەریکا و دەرەوەی ئەمەریکا دەستگیرکراون
لای خۆشیەوە حكوومەتی ئەمەریكا رەتیكردووەتەوە، لەبارەی بەیاننامەكەوە هیچ لێدوانێك بدات.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler