تشرینی دووەم 16, 2018

ناوی كاندیدی ئاكپارتی بۆ سەرۆكی شارەوانی ئەنكەرا ئاشكرا كرا

نووسەرێكی دیاری رۆژنامەی (خەبەر تورك) و نزیك لە ئاكپارتی، ناوی سەركردەیەكی ئاكپارتی ئاشكرا دەكات، كە لە لایەن رەجەب تەییب ئەردۆغانەوە كاندید كراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانی ئەنكەرا.

موحەرەم ساری كایا نووسەری دیاری رۆژنامەی (خەبەر تورك)، لە نووسینێكدا ئاشكرای دەكات ئاكپارتی ئامادەكاری تەواوی كردوە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان و كاندیدی خۆشی بۆ زۆرێك لە شارەوانییەكانی توركیا دیاری كردوە.
ئەو نووسەرە زانیاری لە سەركردایەتی ئاكپارتی وەرگرتوە، بەوەی ئەو پارتە لەسەر داوای رەجەب تەییب ئەردۆغان، محەممەد ئۆزحەسەكی ئەندام پەرلەمانی ئاكپارتی لەسەر بازنەی شاری قەیسەری و لە هەمان كاتدا جێگری سەرۆكی ئاكپارتی، كاندید كراوە بۆ سەرۆكی شارەوانی ئەنكەرا.
لەبارەی ئیستەنبۆڵیشەوە، ساری كایە ئاشكرای دەكات تاوەكو ئێستا یەكلایی نەبوەتەوە ئاخۆ بیناڵی یڵدرم سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی توركیا دەبێتە كاندیدی ئاكپارتی بۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، یاخود كەسێكی تر كاندید دەكرێت.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler