تشرینی دووەم 16, 2018

فەرنسا داوای دامەزراندنی سوپایەكی ئەورووپی دەكات

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن بانگه‌وازی كرد كه‌ گرنگه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا سوپایه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆیان دوور له‌ ئه‌مریكا دابمه‌زرێنن، ئه‌ویش به‌ ئامانجی پاراستنی كیشوه‌ره‌ پیره‌كه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ھاتوو رووبه‌ڕووی بوویه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆی (ئەوروبا 1) كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ په‌خشكراوه‌ ئیمانوێل ماكرۆن گوتوویه‌تی "ئێمه‌ توانای پاراستنی ئه‌وروپییه‌كانمان نابێت، ئه‌گه‌ر نه‌بینه‌ خاوه‌ن سوپایه‌كی ئه‌ورووپی راسته‌قینه‌.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا باسی له‌ ھه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌ورووپا كرد و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ ئه‌ورووپا ته‌نھا پشتبه‌ستن به‌ خۆی و به‌ سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌تر به‌رگری له‌ خۆی بكات، بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ ئه‌مریكا ببه‌ستێت.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن وای بۆ ده‌چێت كه‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا، جیھان زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه‌.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler