تشرینی دووەم 16, 2018

بەهۆی روودانی لافاوەكەی ئۆردن وه‌زیری په‌روه‌رده‌و وه‌زیری گه‌شتوگوزار دەستیان لەكار كێشایەوە

دوای ئه‌و لافاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه‌و به‌ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی، شاعه‌بدوڵڵای دووه‌می شانشینی ئورده‌ن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دوو وه‌زیری په‌سند كرد. به‌هۆی بارانبارین و روودانی لافاو و داڕمانی خاك له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو له‌ وڵاتی ئوردن، ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی، كه‌ سه‌رجه‌میان قوتابی و مامۆستان، كه‌ له‌ گه‌شتێكی قوتابخانه‌ییدا بوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئوردن رایگه‌یاند، ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ ناوچه‌ی ئه‌غواری باشووری سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری ده‌ریای مردووی گرته‌وه‌، بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 10 قوتابی و بریندار بوونی 22ی دیكه‌، 44 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوونه‌‌، كه‌ سه‌رجه‌میان قوتابی و مامۆستان.
له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی بترای فه‌رمی ئورده‌نی رایگه‌یاندووه‌: ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی لینا مزهر عه‌ناب، وه‌زیری گه‌شتوگوزارو عه‌زمی محمود، وه‌زیری په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌لایه‌ن شانشینه‌كه‌وه‌ په‌سند كراوه‌
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختیانكرده‌وه‌، به‌هۆی سرووشتی تۆپۆگرافیای ناوچه‌كه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌ و هه‌روه‌ها به‌سه‌ردا هاتنی تاریكایی شه‌و، كاری تیمه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌ بێسه‌روشوێنه‌كان سه‌خت بووه‌.
ئاژنسه‌ ئورده‌نییه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ كه‌ هه‌ردوو وه‌زراه‌تی ناوبراویش به‌ وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن وه‌زیری دادو وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه‌ ده‌برێن
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ داوای له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و هێزی مرۆیی كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه‌كاندا بكه‌ن.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler