تشرینی دووەم 16, 2018

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور: پێویسته‌ ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکان بەسەر کۆریای باکوور بگۆڕێت و هەڵیان بگرێت

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێویست ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکان بەسەر کۆریای باکوور بگۆڕێت و هەڵیان بگرێت.

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا و كۆریای باكوور له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی یه‌كێتیی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له‌ سنگاپۆر ده‌ستیان خسته‌ ناو ده‌ستی یه‌كتر و بزه‌یان كرد به‌ڕووی یه‌كتردا، به‌ڵام پێده‌چێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان هێشتا هه‌ر ئاڵۆز و ته‌ماویی بێت. مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش داوای له‌ وڵاتانی جیهان كردووه‌ تا ره‌چاوی سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور بكه‌ن.
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەوەشی کردووە، کە لە ئەگەری هەڵنەگرتنی سزاکان، ئەوا رژێمەکەی دەست دەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی و پێشخستنی کورە ناوکییەکان.
به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌تی پیۆنگ یانگ تیایدا ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌شكراوه‌ كه‌: ئه‌مریكا پێیوایه‌ سزا و گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌بێته‌ هۆی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی، به‌ڵام بێئاگان له‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ چیتر له‌ تواناماندا نه‌ماوه‌ به‌و بیرۆكه‌ گه‌مژانه‌یه‌ پێبكه‌نین.
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە كردەوە كە کۆریای باکوور بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمیییەکانی خۆی ڕانەگرتوووە، و سزاکانی پێشێلکردووە.
سەرەڕای ڕانەگرتنی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی، پیۆنگ یانگ دەستیکردووەتەوە بە گواستنەوەی بەرھەمە نەوتییەکان لەڕێگای دەریاییەوە و ھەوڵییداوە چەک بە وڵاتانی درەوە بفرۆشێت، و سزا سەپێنراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردووە.
لە مانگی 4ـی رابردوو، کیم جۆنگ ئون رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەرداری چەکی ناوکی و بەرنامە ناوکییەکانی دەبێت و دەیەوێ ئاشتی و ئارامی روو لە نیمچە دوورگەی کۆریا بکات.
مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ وەکو دوا مۆڵەت دیاریکراوە بۆ ئەوەی کۆریای باکوور بەتەواوی پرۆگرامە ئەتۆمیەکەی لەناوببات، کە بووەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئەمەریکا و هەروەها کۆریای باشوور و ژاپۆن کە هاوپەیمانی ئەمەریکان.

تا ئێستا ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ترامپ و ئون دیار نییه‌ و به‌مدواییه‌ش رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كۆریای باكووری هێشتا چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی رانه‌گرتووه.
ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆك كیم جۆنگ ئون له‌ لوتكه‌كه‌یاندا له‌ سینگاپوور، یاداشتێك كه‌ به‌ نایاب ناویانبرد واژۆكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێه‌ری نه‌خشه‌ رێگایه‌ك چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور داماڵرێت و له‌ به‌رامبه‌ردا گه‌مارۆ و سزاكانی سه‌ر پیۆنگ یانگ هه‌ڵبگیرێت.
لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.
پیۆنگ یانگ له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها وه‌ك توانجێكی راسته‌وخۆ جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌رم بوونی په‌یوه‌ندییه‌كان هاوته‌ریب نییه‌ له‌گه‌ڵ سزا خستنه‌سه‌ر وڵاتێك و ئه‌م دووه‌ پێكه‌وه‌ ناگونجێن.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler