ئایار 31, 2020

چین مانگی دەستکردی رووناکی دروست دەکات

چینییه‌كان پلانیان هه‌یه‌ كه‌ تا دوو ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار مانگێك درووست بكه‌ن كه‌ مه‌به‌ست لێی رووناك كردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ شاره‌كانی وڵاته‌كه‌یانه.‌
ئەم پڕۆژەیە لە هەفتەی ڕابردوودا لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی نیشتمانی بۆ داهێنانی جەماوەری و سەرکردەکانیکار لە هەرێمی چنگدۆ ئاشکراکرا. ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌رگرتنی رووناكیی له‌ سه‌ته‌لایتێكه‌وه‌ ئامانجه‌كه‌ ده‌هێنێته‌دی، له‌توانایدایه‌ مه‌ودایه‌كی 10 هه‌تا 80 كیلۆمه‌تریی له‌ شه‌واندا رووناك بكاته‌وه‌.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری پەیمانگای چنگدۆ بۆ زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆژیای ئەلکترۆنی، وو چۆن فنگ رایگەیاند، تاقیکردنەوەی مانگی ڕووناكکەرەوە ماوەی چەند ساڵێکە دەستیپێکردووە و لە ئێستادا یەکێكە لە تەکنەلۆژیا ئامادەکراوەکان.
بڕیاره‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ ساڵی 2020 شاری چنگدۆی وڵاتی چین رووناك بكاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان رووناكییه‌كه‌ی 8 ئه‌وه‌نده‌ی مانگی راسته‌قینه‌یه‌، بڕیاریشه‌ تێچووی پڕۆژه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی سه‌ردانی گه‌شتیاران و بینینی ئه‌م ده‌ستكرده‌ ناوازیه‌ دابین بكرێت.
وا بڕیارە ئەم مانگە دەستکردە لە ئاسمانی شاری چنگدۆ دابنرێت کە یەکیکە لە گەورەترین شارەکان لە ڕووی دانیشتوانەوە و نزیکی ١٤.٥ ملیۆن کەس تێیدا دەژین.
بەڕێوەبەری پەیمانگای چنگدۆ بۆ زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆژیای ئەلکترۆنی، ئاماژەی بەوەکردووە ئەم مانگە ڕووناکییەکەی چوار ئەوەندەی ڕووناکی مانگی ئاسایی دەبێت لەو مەودایەدا هەروەها دەتوانرێت لەدوورەوە کاری پێبکرێت و توانای هەیە لە ١٠ بۆ ٨٠ کیلۆمەتر ڕووناك بکاتەوە.
ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ به‌جۆرێك درووستكراوه‌ كه‌ تیشكه‌كانی خۆر له‌سه‌ر باڵه‌كانی خۆی ده‌شكێنێته‌وه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ی شاری چنگدۆی چین و له‌ شه‌واندا رووناكییه‌كی زۆر ده‌به‌خشێت به‌ دانیشتووانی شاره‌كه.‌
لە هەمانکاتدا زۆر کەس لەوە دەترسن ئەو مانگە کاریگەریی نەرێنی هەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هەندێك لە ئاژەڵەکان.
بەڵام پسپۆڕان دڵنیایی ئەوەیانداوە کە ڕووناکییەکە لە شێوەی زەردەپەڕ دەبێت بۆیە کاریگەریی لەسەر ژیانی ئاژەڵەکان نابێت.
لە ئێستادا شاری چیندگدو کە دەکەوێتە هەرێمی سیشوان، کار لەسەر دروستکردنی سەتێلایتی پرشنگدار دەکات کە دەکرێت 10 جار رووناکی لە مانگی ئاسایی زیاتر ببەخشێت.
ئەو مانگە دەستکردە توانای رووناکردنەوەی رووبەری 50 کیلۆمەتر چوارگۆشەی هەیە و بەهۆیەوە ساڵانە حکوومەتی چین 170 ملیۆن دۆلار تێچووی کارەبای لە هەر شارێک بۆ دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەی سەرەکی رووناکی ئەو جۆرە مانگە، رووناکی خۆر و مانگ دەبێت، واتە مانگە چینییەکە رووناکی لە خۆر و مانگی سروشتی وەردەگرێت و جارێکی دیکە دەیداتەوە.
بیرۆکەی ئەم مانگە دروستکراوە لە هونەرمەندێکی فەڕەنسییەوە هاتووە، کە وا بیریدەکردەوە کە ئاوێنەیەك لە سەرووی زەوییەوە هەڵبواسرێت تا ڕووناکی خۆر بداتەوە و شەقامەکانی پاریس بەدرێژایی ساڵ ڕووناك بکاتەوە.

© 2017 Hawler