کانونی یەکەم 12, 2018

بەرپرسانی ئەوروپا نیگەرانن لە ڕۆڵی ڕێکخراوە ناحکومیيەکان بۆ ڕزگارکردنی پەنابەران لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا

ساڵانە بەهەزاران کەس لەئاوەکانی ڕێی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپادا بەهۆی خراپی بەلەم و یەخت و هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوەو دەخنکێن، ڕێکخراوە ناحکومیەکان و تیمەکانی فریاگوزاری لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ ڕزگارکردنی ئەو خەڵکانە کەلەناو ئاوەکاندا لێیان دەقەومێ و بەلەمەکانیان خەریکی نقومبونن، بەڵام بەهۆی ئەو ڕۆڵەیانەوە زۆرجار تۆمەتباردەکرێن بەهاندەر بۆ گەیشتنی خەڵکی بەئەوروپا.

بەشێک لەبەرپرسانی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا لەو باوەڕەدان کە ئەو ڕێکخراوانە هۆکاری ڕاکێشانی پەنابەرانن و یارمەتیدەرن بۆ کۆچی بەبەردەوام و بەلێشاو بۆ ئەوروپا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (ڕۆیتەرز) دابینکردنی خزمەتگوازرییەکانی فریاکەوتنی خێرای پەنابەران لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومیە نێودەوڵەتیەکانەوە بۆتەهۆکاری ئەوەی کە بەرپرسانی وڵاتانی ئەوروپا بەیارمەتیدەری قاچاخچیەکان بۆ گواستنەوەی پەنابەران لەقەڵەمیان بدەن.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، لەدیبەتی نێوان بەرپرسانی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپادا بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و فریاگوزارییەکان چەند خاڵێكیان سەرنجدا کەبەگشتی لەسەر ئەوە کۆکبون کە تیمەکانی فریاگوزاری هاندەربون بۆ لێشاوی بەردەوامی پەنابەران، ئەوان لەنێوان هەستی مۆڕاڵی تیمەکان بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی لێقەوما لەناو ئاوەکاندا کە ڕێگای مەترسیدار دەگرنەبەر بۆ گەیشتنیان بەئەوروپا و، پابەندبون بەیاساکانی یارمەتیدانەوە پێیانوابوو کەهەستی مۆڕاڵی زاڵترە.
بەشێک لەڕێکخراوەکان بەوە تۆمەتباردەکرێن کەبەهۆی ئەوەی هەستی مۆڕاڵیان بەسەردا زاڵە، ناتوانن لێگەڕێن خەڵکی لەئاوەکاندا بخنکێن ئەگەرچی لەسنوری ئەوروپایش دوورن.
بەهۆی شەڕ و ئاستی خراپی ژیانەوە خەڵکی لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە عێراق و سووریا و، ئێران و هەروەها لەوڵاتانی باکوری ئەفەریقاوە لەکۆچی بەردەوامدان بۆ گەیشتن بەئەوروپا، لەساڵی (٢٠١٦) ەدا زیاتر لە (٣٦٠ هەزار) کەس لەڕێگای ئاوی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتونەتە ئەوروپا وە زۆرینەیان بەبەلەمەکانی تیمەکانی فریاگوزاری پەڕیونەتەوە ئەوەش وایکردوە کە بەرپرسانی وڵاتانی ئەوروپا لەڕۆڵی ڕێکخراوە مرۆیی و فریاگوزارییەکان نیگەرانبن چونکە بەگوتەی ئەوان پاڵنەربون بۆ کۆچی بەلێشاوی خەڵکی.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تیمە فریاگوزارییەکان و، ڕێکخراوە ناحکومیەکان لەکەناراوەکانی نزیک لیبیایشدا خەڵکیان ڕزگارکردوە، یەکێک لەبەرپرسانی (بڕوسێل) لەیەکیەتی ئەوروپا گوتی، هەوڵەکانی تیمە فریاگوزارییەکان لەڕزگارکردنی خەڵکەکە وەکو ئەوە وایە کە قاچاخچیەکان خەڵکەکە ڕادەستی بەلەمەکانی تیمە فریاگوزارییەکان بکەن ئەوانیش بۆیان بگەێننە ئەوروپا. هەروەها (تیۆ فڕانکن) وەزیری پەنابەرانی بەلجیکا لەو بارەیەوە گوتی، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور هاندەری قازانجی زیاتری قاچاخچیەکان بون تاوەکو بەردەوام بن لەڕەوانەکردنی خەڵکی بۆ ئەوروپا.
لەنێو ڕێکخراوەکاندا، گروپەکانی فریاگوزاری نێودەوڵەتی و، پزیشکانی بێ سنور و، چاودێری دەریا و، ڕێکخراوی چاوی دەریای ناوەڕاست و، چەندین ڕێکخراوی دیکەی ناحکومی کاردەکەن و خزمەگوزاریی فریاکەوتنی خێرا بۆ ئەو کۆچبەرانە دابیندەکەن کە لەناو ئاوەکان ڕووبەڕووی خنکان و مەرگ دەبنەوە، ئەو ڕێکخراوانە لەسەر ئەو تۆمەتانە ئەو دیبەتەی سەرانی ئەوروپا ڕەتدەکەنەوە و، بەنامەنتیقی دەزانن. هەروەها لەو بارەیەوە دەڵێن بەردەوام دەبین لەسەر گەڕان بەدوای خەڵکی لێقەوماودا، هەروەها ئەوەش ڕەتدەکەنەوە کە یارمەتی قاچاخچیەکانیان دابێت.
شیاوی باسکردنە، مشتومڕی بەرپرسانی یەکیەتی ئەوروپا لەسەر ڕۆڵی ڕێکخراوە فریاگوزارییە مەدەنیەکان بۆ ئەوەبوە کە هەوڵەکانی تیمەکان سنورداربکەن و پابەندی یاساکانی یارمەتیدانیان بکەن تاوەکو سنورێک بۆ لێشاوی پەنابەران بۆ ئەوروپا دابنێن بەتایبەتیش لەوڵاتانی باکوری ئەفەریقاوە.
هەروەک لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، ئەگەرچی هیچ بەڵگەیەک نیە کەنیشانی ئەوەبدات تیمەکانی فریاگوزاری یارمەتی قاچاخچیەکان دەدەن بۆ پەڕینەوەی خەڵکی بۆ ئەوروپا بەڵام بەهۆی زیادەڕەوی تیمەکان لەڕزگارکردنی خەڵکیدا پەنجەی تۆمەتیان بۆ درێژدەکرێت.
تیمی سنوری ئەوروپا (فڕۆنتێکس) لەڕاپۆرتێکدا نوسیویەتی، نزیکەی (٥٠ هەزار) کەس بەهۆی قەرەباڵغی و باری قورسی بەلەمەکانەوە ڕزگارکراون، ئەو شێوازە ڕزگارکردنە و زۆری تیمە فریاگوزاریەکان وایکردوە کە قاچاخچیەکان خەڵکی زیاتر ڕەوانەبکەن و لەهەمان کاتدا قازانجی زیاتربکەن، چونکە ئەوان لەبەلەمی خراپ و پەککەوتەڕا خەڵکی دەنێرن و، پارەی کەم لەو بوارەدا سەرفدەکەن. وە هەروەها خەڵکەکەیش تاڕادەیەک ناترسێن چونکە دەزانن لەکاتی لێقەوماندا تیمەکان ڕزگاریان دەکەن بۆیە بەردەوامدەبن لەهاتن.
هەڵبەتە لەنێو بەرپرسانی یەکیەتی ئەوروپایشدا بیروڕای جیاوز لەو بارەیەوە هەبوە و، بەشێکیان لەو باوەڕەدان کە پێویستە هاوسەنگیەک لەنێوان سەلامەتی و پارێزگاری ژیانی خەڵکی لێقەوماو لەناو ئاوەکاندا و، زیادەڕۆیی تیمەکانی فریاگوزاریدا دروستبکرێت، ئەگەر ئەو هاوسەنگیە بەیاسا ڕێکبخرێت ئەوا باشترە.
بەپێی داتای نەتەوە یەکگرتوەکان تەنها لەساڵی (٢٠١٦) ەدا لەڕێگای ئەفەریقاوە بۆ ئەوروپا نزیکەی (٤٦٠٠) پەنابەر خنکاون، هەروەها لەو ساڵیشدا تاوەکو ئێستا نزیکەی (١٣٠٠) پەنابەر خنکاون.

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
© 2017 Hawler