تشرینی یەکەم 16, 2018

بەریتانیا لە زۆر بەکارهێنانی ئینتــەرنێت هۆشداریدەدات

بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیاوە و گەشەکردنی پەخشی ئینتەرنێتەوە خەڵکی جۆرێک لە خوگرتن و هۆگرییان بۆ دروستبوە بەئاستی ئالودەبوون لەبەکارهێنانیانی سیستەمە زیرەکەکان و بۆ ماوەییەکی دوروبەردرێژ لەسەر ئینتەرنێت (ئۆنلاین) دەمێننەوە، شارەزاییانی دەرونناسی و کۆمەڵناسی و بوارەکانی دیکەیش بەردەوام هۆشداریانداوە کە خوگرتنی بەردەوام لە بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و چالاکیەکانی سەر (ئۆنلاین) کاریگەری خراپی دروستکردوە لە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و، گرفتە دەرونیەکان و، هەروەها لەسەر ڕاپەڕاندنی ئیش کاریشیان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (تەلگراف) دەزگای ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی بەریتانیا هۆشداریداوە کە بەریتانیاییەکان بۆ ماوەییەکی درێژ لە (ئۆنلاین) دەمێننەوە و، ئەوەیش کاریگەری خراپ دروستدەکات لەسەر سترێسی دەروونی هاوڵاتیان و، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و چالاکیەکانی ژیانی ڕۆژانەیان.
بەپێی ڕاپۆرتی (ئۆفکۆم) کە دەزگای چاودێری میدیا و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانە لەبەریتانیا، نیوەی بەکار‌هێنەرانی ئینتەرنێت لێیانبوەتە خوو و پێی ئالودەبوون بەجۆرێک ناتوانن بۆ کاتێکی کەمیش لەدووری ئینتەرنێت ژیانی ڕۆژانەیان بەسەربەرن.
لەڕاپرسیەکەی (ئۆفکۆم) دا کە (٢٠٠٠) کەسی پێگەیشتوو و هەروەها (٥٠٠) گەنج تیایدا بەشداریانکردوە دەرکەوتوە کە لە (٥٩%) یان ئالودەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بوون و، (٣٤%) یشیان گوتویانە بۆیان قورسە کە بۆ کاتێکی کەم بەبێ ئینتەرنێت بن.
هەڵبەتە هۆگران و بەکار‌هێنەرانی ئینتەرنێت هەموو تەمەنەکانی لەخۆگرتوە، منداڵان بەشێوەییەکی گشتی بەبێ چاودێرییەکی تەندروست ئینتەرنێت بەکاردێنن و، بەتەمەنەکانیش هەروەها، لەڕاپرسیەکەی (ئۆفکۆم) دا ئەوەش دەرکەوتوە کە بەتەمەنەکان بە ئەندازەی زیاد لەپێویست هۆگری و ئالودەییان بۆ ئینتەرنێت تێدا دروستبوە، کە (٤٥%) ی ئەوانەی لەسەرووی (٦٥) ساڵیەوەن گوتویانە ئینتەرنێت ژیانی داگیرکردون و ئالودەبوون، وە (٢٩%) یشیان گوتویانە کاتێکی زۆر لەسەر (ئۆنلاین) دەمێننەوە.
ئینتەرنێت و بەرکەوتەکانی:
دەزگای (ئۆفکۆم) ی بەریتانیایی لەبارەی بەرکەوتەکانەوە گوتی، خەڵکی بەگشتی بۆ کارەکانیان پشت بە ئینتەرنێت دەبەستن و، بەو شێوە زۆری بەکارهێنانی ئینتەرنێت و مانەوە لە (ئۆنلاین)یش دەبێتەهۆی تێکدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی خەڵکی و هەروەها کاریگەری خراپیشی دەبێت لەسەر کاروبارەکانی ژیانی ڕۆژانەیان.
بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسیەکە کاریگەرییەکانی زۆری بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا ئەوەی دەرخستوە کە، نیوەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت گوتویانە بەهۆی سەرقاڵیان بە سیستەمە زیرەکەکان و بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە ئیش و کاری ماڵەوەیان لەبیرکردوە و تەمبەڵ بوون، وە بەشێکی دیکەشیان گوتویانە کاریگەری خراپی لەسەر نوستن و خەویان دروستکردوە.
وە نزیکەی یەک لەسەر سێ کەس لەبەکار‌هێنەرانی ئینتەرنێت ناتوانن پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانیان جێبەجێبکەن لەسەردانی کەس و کار و هاوڕیکانیان و بینینیان وە بەوهۆیەوە نەیانتوانیوە لە بۆنەکانیشدا چێژ وەربگرن، وە گەنجانیش بەهۆی ئینتەرنێتەوە لە هۆڵەکانی خوێندن دواکەوتوون و کاریگەری خراپی هەبوە لەسەر ئاستی خوێندنیشیان.
هەر بەپێی راپرسیەکە بەکارهێنانی بەزۆری و ئالودەبوونی ئینتەرنێت گەیشتۆتە ئاستێک کە یەک لەسەر چواری خەڵکی لەناو ژوورەکان و هۆڵەکانیشدا قسە بەیەکەوە ناکەن، بەڵکو لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بەنامەی خێرا پەیوەندی دەگرن و قسەکان ئاڵوگۆڕدەکەن.
لەبارەی شۆڕشی تەکنۆلۆجیاوە، (جەین ڕەمبڵ) بەڕیوەبەری گشتی لە (ئۆفکۆم) گوتی، ئینتەرنێت شۆڕشی لەژیانی هەمووماندا دروستکردوە بۆ ژیانێکی باشتر گۆڕیویەتی، بەڵام پەیوەندیی خۆشەویستی خەڵکی بەگشتی لەگەڵ ئینتەرنێتدا هەمیشە تەندروست نابێت، بەوەی زۆرینەی خەڵکی دانیانبەوەداناوە کە ئالودە و هۆگرییان بۆ ئینتەرنێت ژیانی داگیرکردون.
بەکار‌هێنانی (دیجیتاڵ دیتۆکس):
دیجیتاڵ دیتۆکس ئەو ماوەیەیە کە خەڵکی لە ئینتەرنێت دووردەکەونەوە، لەڕێگای بەکارهێنانی دیجتاڵ دیتۆکسەوە دەتوانرێت کاتێک دیاریبکرێت کە پەیوەندییە ئینتەرنێتیەکان و ڕابگیرێن.
ئێستا لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا بەهۆی زۆری بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە خەڵکی دەیانەوێت لەڕێگای بەکار‌هێنانی دیجیتاڵ دیتۆکسەوە بۆ ماوەییەک لە ئینتەرنێت دووربکەونەوە و وچانێک بدەن، لە (١٥ ملیۆن) کەس کە بەکارهێنەری دیجیتاڵ دیتۆکس بوون، (٥%) یان توانیویانە بۆ ماوەی مانگێک ئینتەرنێت بەهیچ شێوەیەک بەکارنەهێنن.
شیاوی گوتنە، پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا بەگشتی و زۆری پەخشی ئینتەرنێت لەجیهاندا کاریگەری باشی دروستکردوە لە خێرایی پەیوەندییەکان و پێشکەوتنی بازرگانی و ئابوری وە لە زۆربەی بەشەکانی دیکەی ژیاندا ئاسانکاری گەورەی بنیاتناوە، بەڵام لەلایەکی دیکەیشەوە زۆری و ئالودەبوونی ئینتەرنێت بەرکەوتە کاریگەری خراپیشی هەبوە.
شارەزاییان بەگشتی هۆشداریدەدەن کە ئالودەبوونی ئینتەرنێت کاریگەری خراپی هەبوە لەسەر ئاستی خەو و، سترێسی دەروونی و، تەمبەڵی لە ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان و، ئاستی زیرەکی و، وردی لە ئەنجامدانی ئیش و کارەکاندا.
بۆ وەرگرتنی باڵانسێک لەو نێوەندەدا (دیجیتاڵ دیتۆکس) ڕێگاییەکە بۆ دورکەوتنەوە لە ئینتەرنێت و ساتێک وچان دروستکردن، بۆیە دەتوانرێت سیستەمە زیرەکەکان لەڕێگای دیجیتاڵ دیتۆکسەوە لە ئینتەرنێت داببڕێنرێن،
وە بەشێکی خەڵکی ئێستا بۆ بەسەربەردنی کاتەکانی پشویان دەچنە ئەو شوێنانەی کە ئینتەرنێتی لێنیە تاوەکو تەنها سەرقاڵی خۆشیەکانی پشودانەکەیان بن و، لەپەیوەندییە دیجیتاڵی وتەکنۆلۆجیەکان دووربن.

 

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
  • 48
  • 49
  • 50
  • 51
  • 52
  • 53
  • 54
  • 55
  • 56
  • 57
  • 58
  • 59
  • 60
  • 61
  • 62
  • 63
  • 64
  • 65
  • 66
  • 67
  • 68
  • 69
  • 70
  • 71
  • 72
  • 73
  • 74
  • 75
  • 76
  • 77
  • 78
  • 79
  • 80
  • 81
  • 82
  • 83
  • 84
  • 85
  • 86
  • 87
  • 88
  • 89
  • 90
  • 91
  • 92
  • 93
  • 94
  • 95
  • 96
  • 97
  • 98
  • 99
  • 100
  • 101
  • 102
  • 103
  • 104
  • 105
  • 106
  • 107
  • 108
  • 109
  • 110
  • 111
  • 112
  • 113
  • 114
  • 115
  • 116
  • 117
  • 118
  • 119
  • 120
  • 121
  • 122
  • 123
  • 124
  • 125
  • 126
  • 127
  • 128
  • 129
  • 130
  • 131
  • 132
  • 133
  • 134
  • 135
  • 136
  • 137
  • 138
  • 139
  • 140
  • 141
  • 142
  • 143
  • 144
  • 145
  • 146
  • 147
  • 148
  • 149
  • 150
  • 151
  • 152
  • 153
  • 154
  • 155
  • 156
  • 157
  • 158
  • 159
  • 160
  • 161
  • 162
  • 163
  • 164
  • 165
  • 166
  • 167
  • 168
  • 169
  • 170
  • 171
  • 172
  • 173
  • 174
  • 175
  • 176
  • 177
  • 178
  • 179
  • 180
  • 181
  • 182
  • 183
  • 184
  • 185
  • 186
© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.