کانونی یەکەم 18, 2018

توركیاش كارتی فشاری هەیە بەرامبەر بە ئەمریكا

یەكێك لەو ناكۆكیانەی كەوتوەتە نێوان ئەمریكا و توركیا، راگرتنی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی F16ـیە لە نێوان ئەو 2 وڵاتەدا، هەروەها ئەمریكا بڕیاریدا بۆ ماوەیەكی كاتی ئەو فڕۆكەیە رادەستی توركیا نەكرێت. بەڵام بە هۆی ئەوەی بەشێك لە كەرەستەكانی ئەو فڕۆكەیە لە توركیا بەرهەم دەهێنرێت، بۆیە توركیا دەتوانێت ئەوە بكاتە كارتی فشار دژی ئەمریكا.

ماڵپەڕی (بلۆمبێرگ) بەشی توركی ئاشكرای دەكات، ئەگەر بێت و ئەمریكا لەنگەر لەبەردەم توركیا دروست بكات بۆ ئەوەی فڕۆكەی F16ی رادەست نەكات، ئەوكات توركیاش دەتوانێت لەنگەر بۆ ئەمریكا دروست بكات.
ماڵپەڕی ناوبراو باس لە بەرهەمهێنانی ئەو فڕۆكەیە دەكات لە توركیا و دەنووسێت: "بەشێك لە پارچەكانی ئەو فڕءكەیە لە توركیا بەرهەم دەهێنرێت، بۆیە توركیا دەتوانێت رێگری بكات لە بەرهەمهێنانی ئەو كەستانەی تایبەتە بە فڕۆكەی F16".
لە مانگی 8ی ئەمساڵدا، كۆنگرێسی ئەمریكی بە كۆی دەنگ بڕیاریدا كە فرۆشتنی فڕۆكەی F16 بە توركیا رابگیرێت، هەروەها توركیاشیان بێبەش كرد لەوەی بە یەكەوە ئەو فڕۆكەیە بەرهەم بهێنن، چونكە بە گوێرەی گرێبەستی نێوان ئەو 2 وڵاتە بێت، لە بەشێكی بەرهەمهێنانی ئەو فڕۆكەیە توركیاش بەشدارە.
بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی (دیوار)ـی توركیش بێت، 10 كۆمپانیای توركی بە رێژەی 12 ملیار دۆلار كار لەسەر بەرهەمهێنانی بەشێكی كەرەستەی فڕۆكەی F16 دەكەن.
بە هۆی ئەوەی توركیا لەرووی كڕینی چەكی قورس لە روسیا نزیك بوەتەوە، بۆیە ئەمریكا لەوروەوە هۆشداری دایە توركیا و، یەكەم هەنگاویش راگرتنی فرۆشتنی فڕۆكەی F16 بوو بەو وڵاتە بۆ ماوەیەكی كاتی. بەڵام توركیا داكۆكی دەكات لەوەی بە هیچ شێوەیەك پاشگەز نابێتەوە لەو گرێبەستانەی لەرووی سەربازییەوە لەگەڵ روسیا ئیمزای كردوە، بەتایبەت كڕینی مووشەكی بەرگری S400 لە روسیا.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 17 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 16 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
© 2017 Hawler