ئاب 11, 2020

مشتومڕ و ناڕەزایەتییەکان بەرانبەر بە ڕەفتار و وتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە لوتکەی هێلسنکی گەیشتووەتە ئەوپەڕی

سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له‌ چۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كردووه‌ بانگهێشتی سه‌رۆكی رووسیا بكات سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات له‌ وه‌رزی پایزی ئه‌مساڵ، بەڵام ناوەندە سیاسییەکانی ئەمریکا پێیانوایە لە سەرەتادا پێویستە لەسەر ترەمپ ناوەڕۆکی کۆبوونەوە دوو سەعاتیەكەی لەگەڵ پوتین لە هێلسنکی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە بەر لەوەی جارێکی تر لەگەڵ ڤلادیمێر پوتیندا کۆببێتەوە. لەلایەكی دیكەوە كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه‌، پێویسته‌ راگرتنی هاوكاری سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا درێژ بكرێته‌وه‌ و ده‌بێت هاوپه‌یمان و هاوبه‌شانی واشنتۆن ئاگادار بكرێنه‌وه‌، كه‌ له‌بری چه‌كی رووسی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌كاربهێنن.

ئه‌م بانگهێشته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند سەعاتێك له‌ دوای تویتێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت كه‌ بڵاوی كردبووه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانی " كۆبوونه‌وه‌ی دووهه‌م " ده‌كات له‌ نێوانیان ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها ستایشی كۆبوونه‌وه‌ لووتكه‌كه‌ی نێوانیانی كرد كه‌ له‌ 16ی ته‌مووزی 2018، له‌ هیلسنگی پایته‌ختی فینله‌ندا به‌رێوه‌چوو له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و ئه‌مریكا.
چاک شۆمەر سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەڵێت، تا ئێستا زانیاریی ئەوتۆیان لەبارەی گفتوگۆکانی لوتکەی هێلسنکی نێوان هەردوو سەرۆکدا لەبەردەستدا نییە تا چاوەڕوانی لوتکەیەکی دیکەی نێوانیان بکەن لە ناو خاکی ئەمریکا یان هەر جێگەیەکی تر.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"، له‌ راپۆرتێكدا كه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروباری هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ئاماده‌كراوه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێكی نوێ پلان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا داده‌نێت، له‌ونه‌ش "پچڕاندنی یه‌كجاره‌كی هاوكاری سه‌ربازی، زه‌مینه‌سازی و ئاسانكاری بۆ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆئه‌وه‌ی له‌بری چه‌كی رووسی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌كار بهێنن، نابێت ئه‌مه‌ریكا دان به‌ خستنه‌پاڵی نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا بۆ سه‌ر رووسیادا بنێت و پێویسته‌ واشنتۆن بڕی 250 ملیۆن دۆلاریش بۆ دابینكردنی چه‌كی قورس به‌ ئۆكراینا بدات".
دۆناڵد تره‌مپ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی بی ئێس)ی ئه‌مریكی، له‌ كاتێكدا جێف گلۆر پێشكه‌شكار پڕسیاری له‌ تره‌مپ ده‌كات ئایا پۆتین به‌ تایبه‌تی خۆی به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵبژارده‌كانی ساڵی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كردووه‌، له‌ وڵامدا دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت " به‌ڵێ، ئه‌و خۆی به‌رپرسه‌ چونكه‌ ئه‌و بێگومان وه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، بۆیه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌مریكا".
مشتومڕ و ناڕەزایەتییەکان بەرانبەر بە ڕەفتار و وتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە لوتکەی هێلسنکی گەیشتووەتە ئەوپەڕی، دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین لە لوتکەکەدا داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد ڕێگەبدات بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتی ئەمریکا لە بەرانبەر ڕێگەپێدانی ڕوسیا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ١٢ هاوڵاتی ڕوسی کە ئەمریکا بە دەستتێوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ٢٠١٦ی ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات. ڕەخنەگرانی ترەمپیش دەڵێن ترەمپ لەبری ئەوەی دەستبەجێ داواکەی پوتین ڕەتبکاتەوە وتبووی بیری لێدەکەنەوە.
تره‌مپ، لە چاوپێكەوتنەكەدا، گوتیشی: ""هه‌روه‌ك من خۆم ڕه‌چاو ده‌كه‌م كه‌ به‌رپرس بم بۆ هه‌موو شتێك كه‌ ڕوو بده‌ن له‌ ئه‌م وڵاته‌ چونكه‌ خۆم سه‌رۆكی وڵاتم و ئاوهاش ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ هه‌موو شتێكی وڵاته‌كه‌ی"، به‌ڵێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت له‌و ڕووداوه".
كۆنگرێسمان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌مه‌ریكا له‌ راپۆرته‌كه‌دا دووپاتیانكردۆته‌وه‌، "رووسیا یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆنترۆڵكردنی چه‌كدا پێشێل كردووه‌ و ده‌ستی به‌ فراوانكردنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كردووه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی گه‌ردوونی ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌ك ره‌فتاره‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی مۆسكۆ بوونه‌ته‌ هۆی هه‌راسانكردنی وڵاته‌ دراوسێكانی".
تره‌مپ، راشیگەیاند" : زۆر به‌هێزه‌ له‌ ڕاستیدا ناتوانین ده‌ستێوه‌ردانیان بكه‌ین، ناتوانین هیچمان ده‌ست كه‌وی له‌ ئێستادا، ته‌ماشا بكه‌ هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌ جیهانێكی گه‌وره‌ ده‌ژین، وه‌ك ده‌زانیت با وای دابنێین سه‌رۆك ئۆباما لێدوانێكی به‌هێزی دا، كه‌س نه‌ی بیست، ئه‌وه‌ی بیستیان لێدوانێك بوو بۆ پۆتینی هاوڕێی زۆر نزیك، ئه‌و لێدوانه‌ قابیلی قبوڵكردن نییه‌، تا راده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری نه‌بوو له‌ گفتۆگوكردنی دۆستانه‌، وه‌ك وتم ئه‌و لێدوانه‌ قبولی ناكرێت، به‌ڵام من ڕێده‌ده‌م تا ئه‌و بزانێ ئێمه‌ ناتوانین قبوڵی ئه‌وه‌ بكه‌ین و به‌وه‌ش رازی نابین، به‌م جۆره‌ ڕێگایه‌ ده‌بێت بڕوات".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هیچ سه‌رۆكێكی وڵاته‌كه‌ی وه‌ها به‌هێز نه‌بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر رووسیا وه‌ك سه‌ركردایه‌تی ئێستای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ش پۆتین ده‌یزانی و دڵخوش نه‌بوو ده‌رباره‌ی به‌هێزیمان.
لە بەرامبەردا ترەمپ ئاماژەی بە گرنگی هەلی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن کردووە و جەختیشی کردەوە کە ئەگەر ئەو پەیوەندییانە بەرەو باشبوون نەچن ئەوا ڤلادیمێر پوتین دەبێتە دوژمنی سەرسەخت خۆی.
بەڵام پێدەچێت ڕاگەیاندنی ئەو بانگهێشتکردنە بۆ دان کۆتس بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا چاوەڕوان نەکراو بووبێت کاتێک لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا پێشکەشکارەکە پێیدەڵێت، هەواڵێکی بەپەلە هەیە، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە پوتین پایزی داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات، ئەویش توشی سەرسوڕمان دەبێت و بە پێشکەشکارەکە دەڵێت "دووبارەی بکەرەوە"، کاتێکیش پێشکەشکارەکە بۆی دووبارە دەکاتەوە ئەویش دەڵێت "باشە، ئەوە تایبەت دەبێت".  
-  جێگەی ئاماژەیە، لە رۆژی 16/7/2018، ڤلادیمێر پوتین و دۆناڵد ترەمپ بۆ ماوەی دوو سەعات لە شاری هێلسینکیی پایتەختی فینلەندا کۆ ببوونەوە و تاوتوێی چەند کێشە و قەیرانێکی جیهانییان کرد، لەوانە، شەری ناوخۆی سووری،کێشەی نیمچە دوورگەی کریمیا، کە رووسیا بە زەبری هێز لە کڕواتیای پچڕاند و خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی. پرسی دەستوەردانی رووسیا ە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی 11ـی 2016 .
كۆنگرێس له‌ راپۆرته‌كه‌یدا داواشی له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌، بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات، ئاخۆ مۆسكۆ یاسای راماڵینی مووشه‌كی مامناوه‌ند و نزیكهاوێژی پێشێل كردووه‌ یان نا؟ هه‌روه‌ها داوای دامه‌زراندنی به‌رپرسێكی كردووه‌، كه‌ كاری هه‌ماهه‌نگی بۆ كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ دژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌رهه‌ڵستی واشنتۆن ده‌كه‌ن له‌ئه‌ستۆ بگرێت، كه‌ ئه‌ركی ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌"هه‌ڵمه‌تی كاریگه‌ری ده‌ره‌كی چه‌په‌ڵ له‌ دژی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان" ناویبردووه

 

لوقمان مستەفا - هەو‌لێر
‌.

© 2017 Hawler