ئاب 08, 2020

به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له‌ دارستانه‌كانی ئه‌سینا 60 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌ ئه‌نجامی دزه‌كردنی ئه‌و ئاگره‌ی له‌ دارستانه‌كانی نزیك ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان كه‌وتبوویه‌وه‌ بۆ نێو ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن سكرتاریه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی یۆنان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ئه‌و ئاگره‌ی له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌ی رافینای باكووری خۆرهه‌ڵات ئه‌سینا كه‌وتبوویه‌وه‌، دزه‌یكردووه‌ بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون.
تەلەفزیۆنی سکای یۆنانی لە نوێترین زانیاریدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەشێکی زۆری دارستانی ناوچەکانی نیئۆ ووتسا و کینە و پینتلی و ڕاڤینا لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەسینای پایتەخت سوتاون.
 ئەوەشی خستەڕوو، ئاگرەکە زیاتر پەرەی سەندووە و گەیشتۆتە نزیک کەنار دەریاکانی دورگەی ماتی و بەشێک لە گەشتیارانیش لە نزیک کەناری دەریاکە گیریان خواردووە.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی گیرخواردن له‌ ناو ماڵ و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان كاتێك له‌ ئاگره‌كه‌ هه‌ڵاتوون، خۆیان هه‌ڵداوه‌ته‌ ده‌ریاوه‌ و خنكاون. هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌دا ١٥٧ كه‌س برینداربوون. كه‌ دۆخی ته‌ندروستی ١١یان جێگیر نییه.
تەلەفزیۆنی سكای، باسی لەوەشکرد، کەمێک پێش ئێستا تەنها لە یەک ڤێلادا لە دارستانەکانی دورگەی ماتی تەرمی شەش کەس بە سوتاوی دۆزاوەتەوە کە سەرجەمیان گەشتیاربوون.
 ئاماژەی بە ئەوەشکرد، بەشێکی زۆر لە گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە ئاگرەکە لە کەناری دەریاکەنەوە بە بەلەمی بچووک هەڵهاتوون تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش هەوڵی رزگارکردنیان دەدەن.‌
به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه‌ نه‌توانراوه‌ ده‌ست به‌و كه‌سانه‌ رابگات كه‌ وه‌ك بێسه‌روشوێن تۆماركراون، نیگه‌رانیی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان هه‌یه. ‌
هه‌ر به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ سه‌دان خانوو و ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوه‌تی سووتاون و هه‌زاران كه‌س له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ربازكراون. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌دان كه‌س كه‌ به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ هه‌ڵاتوون، گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌نده‌ری رافینا و له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌ به‌له‌م و به‌ فێریبۆتی تایبه‌تی دوورخراونه‌ته‌وه.‌
 ئەلکسیس سیپراس سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە ئەنجامی دەدەین بەڵام بەهۆی چڕی دارستانەکانەوە تیمەکان ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.
سەرۆک وەزیرانی یۆنان داواشی لە وڵاتانی دراوسێی و ئەوروپا کرد لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە یارمەتیان بدەن لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

© 2017 Hawler