ئەیلول 20, 2019

هەنگاوێكی ئەمریكا ئابووری توركیا وێران دەكات

6 سیناتۆری ئەمریكی كە سەر بە پارتی كۆماری و دیموكراتەكانن، پڕۆژەیاسایەكیان ئامادە كردوە تا پێشكەشی كۆنگرێسی ئەمریكای بكەن، لەوێدا داوا دەكەن بانكە نێودەوڵەتییەكان هاوكاری و قەرزەكانیان بۆ توركیا كەم بكەنەوە و بایكۆتی توركیا بكەن.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، كە 6 سیناتۆری ئەمریكی، پڕۆژەیاسایەكیان ئامادە كردوە تا پێشكەشی كۆنگرێسی بكەن بە مەبەستی رەزامەندی وەرگرتن.
لە پڕۆژە یاسایەكەدا هاتوە، بە هۆی ئەوەی توركیا چەند هاووڵاتییەكی ئەمریكی بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە فەتحوڵلا گولەنن دەستگیر كردوە و دادگاش بڕیاری داوە دەستگیركردنەكەیان بەردەوامی هەبێت، بۆیە دەبێت ئەمریكایش لە رێگەی بانكە نێودەوڵەتییەكانەوە هەموو هاوكاری و پێدانی قەرز بە توركیا رابگرێت، یاخود كەمی بكاتەوە.
ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە لە كۆنگرێسی ئەمریكی رەزامەندی لەسەر بدرێت، لەرووی ئابوورییەوە توركیا بەرەو ئاڕاستەیەكی خراپ دەچێت و پڕۆژە تەواو نەكراوەكانی پێ تەواو ناكرێت.
بانكی نێودەوڵەتی ئیعمار و گەشەپێدان، لە ساڵی 2017 بڕی 3.9 ملیار دۆلاری لە سندوقی خۆی وەكو هاوكاری بۆ توركیا دابین كرد بۆ تەواوكردنی 12 پڕۆژە و هاوكاریكردنی ئاوارە سوورییەكان. هەر لەو ساڵەدا بڕی 1.6 ملیار دۆلاری وەكو قەرز پێشكەش بە توركیا كرد بۆ تەواوكردنی 51 پڕۆژەی تەواو نەكراو.
ئەگەر ئەمریكا ئەو بانكە ناچار بكات هاوكاری توركیا نەكات و قەرزی پێ نەدات، ئەوكات توركیا قەیرانە ئابوورییەكەی قۆڵتر دەبێتەوە

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler