ئەیلول 21, 2019

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور 8 ساڵی دیکە بۆ ماوەی زیندانییەکەی زیادکرا

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور بە تاوانی پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردن، 8 ساڵی دیکە بۆ ماوەی زیندانییەکەی زیادکرا.
دادگای کۆریای باشوور رۆژی هەینی رایگەیاند، پارک گیون های، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور کە ئێستا لە زیندانە، 8 ساڵی دیکە لە ماوەی زیندانییەکەی بۆ زیادکراوە.
سزادانی پارک بە تاوانی پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردن و بەهەدەردانی سامانی وڵات بۆ ماوەی هەشت ساڵی دیکە، لەکاتێکدایە کە پارک گیون های پێشتر بەتۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوەو هاوکات بە 24 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
بەپێی ئەم بڕیارە نوێیەی دادگای کۆریای باشوور، دەبێت سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بۆ نزیکەی سێ دەیە لە پشت شیشەکانی زیانداندا ژیانی بباتە سەر.

© 2017 Hawler